بۆ کاکە مەریوانی وریا قانع کە توشی نەرجسی لایکی بوون (بەشی دووهەم)
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ کاکە مەریوانی وریا قانع کە توشی نەرجسی لایکی بوون (بەشی دووهەم)

کاک مەریوان زۆر بە هەڵە تێگەیشتون وائەزانێ خەڵک ئەبێ عەقیدەو عیبادەت و ئەخلاق لە شەقام و لەدەنگ دانەوە وەر بگرن، بەڕێز گیان، موسڵمانان ئەبێ ئاینەکەیان لە سەرچاوەکانیەوە کە قورئان و سوننەت و باقی سەرچاوە ناوەندیەکانی شەریعەتە وە وەردەگرن، لەم بوارەشدا کێ هێندەی ئیسلامیەکان شارەزاو چاوکراوە ترە لە ناوەڕۆک و مەبەستی دەقەکاندا سەدان زاناو و بیرمەندی گەورە سەرقاڵی ئەو ئەرکەن و پێمان سەیرە کەسێکی دژ بێت و لە جیاتی ئەوان راڤەی دەقەکان بکات و بیەوێت خەلک چەواشە بکات ؟!
ئەڵێی زۆرینەی خەڵک وەک ئیسلامی سیاسی ئاینداری ناکەن، دیارە نوێژو ڕۆژو حەج و زەکاتی موسڵمانان جیاوازە لە ئیسلامی سیاسی، چەندە چەواشەکاریە ئەم بۆچونە، بەڕاستی جێگای بەزەییە.
-کاک مەریوان وائەزانێ هەموو کەس بۆی هەیە باسی سیاسەت بکات، بەس ئەگەر موسڵمانێکی تێگەیشتوو لە ئاینەکەی و پابەند بە ئاراستەکانی شەرعەوە، باسی سیاسەت و کاری سیاسی بکات یەکسەر دەبێتە ئیسلامی سیاسی و هەرکەسیش بووە ئیسلامی سیاسی ئیتر ئەبێتە مەخلوقێکی تری نامۆ لەم کۆمەڵگایەدا، بەڵام ڕاستیەکەی بە پێچەوانەوەیە، ئیستە کاک مەریوان و هاودیدەکانی نامۆن بەم کۆمەلگایەو چونکە لەواقیع و کلتوری کۆمەڵگاکەیان هەڵگەراونەتەوەو, نەبیرو بۆچونیان، نەهەڵسو کەوت و مامەڵەیان ناخوات بە کۆمەڵگاکەمان.
-کاک مەریوان هەڵبژاردنێکی ئەنجومەنی پارێزگا کە بوارێکی ئیدارەیە لێ بووەتە هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی ئاینی و ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی و...... هتد
ئاخر دیموکراتیە نائەخلاقیەکەی ئێوە بە30%وە چۆن ئەتوانێ ببێ بەنوێنەری ئەخلاق و دین و فکرو سیاسەتی 70%کەناڕازیەو بەشداری هەڵبژاردن ناکات، چونکە بێمتمانەکراون و ڕەشبین کراون، ئەوەشی بەشداری دەکات ئەڵێ خۆیان خراپاندویانە بائەم بارە لارە بخەینەوە ئەستۆی خۆیان.
-کاک مەریوان ئەڵێ ئیسلامیەکان خۆیان بەنوێنەری خوا ئەزانن، هەرچەند نوسەرو ڕۆشنبیرێکی عیلمانی دیارە بەڵام لەئاست ئیسلامیەکان ئەوەندە نەرجسیەتی عیلمانیەتی تۆخە، خەریکە بڵێم لە نەخوێندەوار کۆڵەوارترە، ئاخر تازە بەتازە لەوێدایە بڵێ ئیسلامیەکان خۆیان بەنوێنەری خوا ئەزانن، برالە دەمێکە ئیسلامیەکان ئەوەیان تێپەڕاندووە و ئەو بۆچونە هەڵەیان ڕاستکردووەتەوەکە دەوڵەت لەئیسلامدا نەدینیە و نە مقەدەسە، دەسەلات نوێنەری خەڵکە و خەڵک هەڵی ئەبژێرێ و شەرعیەتی مومارەسەکردنی پێ ئەبەخشێ، و چاودێری دەکات و سزاشی ئەدات بە لێسەندنەوەی متمانە.
-ئاخر ناحەقم مەگرە ئەڵێم کاک مەریوان نەرجسیەکەت زۆر تۆخە ئەگین بازنەکانی برایەتی لەئیسلامدا هەر تەنها بازنەی ئیمان نیە، پێش هەمووشت بازنەی برایەتی مرۆیی ڕێزلێگیراوی خوایە(ولقد كرمنا بني آدم وحملناهم في البر والبحر ورزقناهم من الطيبات وفضلناهم على كثير ممن خلقنا تفضيلا)، یاخود برایەتی ئیمانی کاتێک باسی عەقیدەو بیرو باوەڕو ئازادی و فرەیی ئاینیە باسی(لکم دینکم ولی دین) دێتە کایەوە، هەروەها برایەتی هاووڵاتی بوونی نێوان موسڵمان و ناموسڵمان دێت کەبنەمای (لهم مالنا وعلیهم ماعلينا) یەکسانیان دەکات، پاشتر برایەتی هاوکاری و هاورێیەتی دێت، بۆچی برایەتیت والێ کورت بووەتەوە، کەی ئیسلامیەکانی کوردستان وابیر دەکەنەوەو ئەوەندەی ئیسلامیەکان پەیوەندی و مامەڵەیان جوانە لە گەل خەلکی کێی تر دەتوانێت چارەکێکی ئەوان بێت.
-لەکۆتاییدا ئەپرسم باشە کاکە مەریوان هۆی چیە لەهەرکوێ حیزبێک دەسەڵاتی هەیە دەنگی زۆر دێنێ و لەشوێنێکی تر حیزبێکی تر لەبەر ئەوەی دەسەڵات و نفوزی هەیە دەنگ زۆرتر دەهێنێ، دیارە بەهۆی دادپەروەری و خزمەتگوزاری و شەفاف بوون و دەستەبەرکردنی ئازادی و ئەخلاق و دینداریانەوەیە!؟
کاکە مەریوان وابزانم جەنابیشت ئەگەر بڕێک لە کەلی نەرجسی بونەکەت بێیتە خوارەوە ئەزانی ئەوە بەهۆی هەڕەشە کردن و چاوسورکردنەوەو خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و پارە بەخشینەوە و جاسووسی بەسەر دەنگدەرەوەکردن و سندوق پڕکردنی ساختەکاریەوەیە، نەک نوێنەرایەتیکردنی نەزیه و پاک.

 

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەكەم كلیك لێرە بكە

 

 

هه‌واڵی گرنگ