ئاسایشی خۆراکی وەک ستراتیج, هەرزان کردنی نان وەک فەوزا !!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاسایشی خۆراکی وەک ستراتیج, هەرزان کردنی نان وەک فەوزا !!

ئاسایشی خۆراک و پاراستنی زنجیرەی خۆراکی و سەروەری تاک،کارێکی پیرۆزە، ستراتیجە، نیشتمانپەروەریە، خزمەتە، لە خۆبردویە، بروا بونە بە پاراستنی قەوارەی هەرێم بۆیە هەنگاو بۆ جێبەجێکردنی جێگەی دەست خۆشیە، بەڵام پێوستی بە کاری دەستەجەمعی و مەدروس و جێبەجێکراو هەیە، ئەمەی ئێستا قەرارێکی تری حەماسی و چروک و جێبەجێنەکراو بێ پلانە.

بەڕێزان، ئاسایشی خۆراکی لەسەر تورەکە و سەبەتەی خۆراکی وڵاتانی دەور وبەر دروست ناکرێ، پاراستنی مافی بەکارهێنەر بە کردنەوەی خەتی قاچاغی خاڵە سنورییەکان نایەتە دی، پلانی سەروەر بونی دانیشتوانی هەرێم کۆشکێک نیە لە هەوا بنەخشێنرێ ئەمە ئێستا و ئایندەی ٦ ملیۆن هاونیشتمانی بێ پەروایە لە هالەی حکومڕانی سەرابدا.

گورزێکی کەمەر شکێن بە ڕێگاوەیە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ئەگەر ئاوڕێک لە کەرتی کشتوکاڵ نەدرێتەوە و قۆناغی خۆژیاندن و کاراکردنەوەی بەرهەمهێنانی نیشتنمانی و خۆژێنی و ئاسایشی خۆراک فەراهەم نەکرێت و  بە تایبەت لە دوای ململانێ سیاسی و ئابوری و بازرگانی لە نێوان عێراق و وڵاتانی هەرێمایەتی بە سەرپەرشتی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە کارای یاریدەدەری دراوی دۆلار، چونکە هاونیشتمانی عێراق و هەرێم گەورەترین بەکارهێنەر و بێ بەرهەمترینن بە درێژای مێژوی مرۆڤایەتی.

ماڵ وێرانی پرۆسەی دارایی لە سێ قۆناغی سادە خۆی دەبینێتەوە( نەوت دەرهێنان، نەوت فرۆشتن، دۆلار هاوردەکردن) دواتر ئەم دراوە قورسە دەدرێت بە خراپترین بەرهەمی خواردن بۆ ژەهر خواردنی بەکارهێنەران، مەحاڵە و نەگونجاوە تۆ لە نێوان چەند وڵاتێک بیت ئابوری و دراویان توشی هەڵائاوسانی خەیاڵی بوبێت! بەڵام جیاوازییەکان ئەوە ئەو وڵاتانە خاوەنی سێکتەری کشتوکاڵی تۆکمەن پاڵپشتە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و خۆراکی.

ئاوڕدانەوە لە سێکتەری کشتوکاڵ پێوستی بە پلانی جدی هەیە، پێوستی بە بڕیار هەیە، پێوستی بە نیشتمان پەروەری هەیە، پێوستی بە پسپۆڕی هەیە، ئەمە خەمە گشتیە ئەگەر بیر لە خۆژێنی نەکەینەوە ئاگری هەڵکشان و کەمبونەوەی خۆراک بێ بەزەییانە هەموان ئەسوتێنێت، ئاوڕدانەوە لە کشتوکاڵ بریتی نیە لە دروشمی گەورەی بێ بنەما، ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ بە هەمو پێوەرێک دورە لە ئیدارەدانی سێکتەری کشتوکاڵی، کارگێری کشتوکاڵی بریتی نیە لە اطفا کردنی زەوی کشتوکاڵی بۆ مەبەستی بازرگانی و نێشتە جێبون…هتد، و وەرگرتنی قەرەبوی کشتوکاڵی، دابین کردنی زەوی بۆ پرۆژەی کشتوکاڵی بی بەدواداچون، بەخشینی مۆڵەتی هاوردەکردنی ڕەشەوڵاغ… لە کاتی پشتگوێ خستن ئەنجامی نەهامتیەکە لە ئەستۆی هەموان دەبێت بۆ دادگای مێژوو.

د. دیدار عبدولکەریم
زانکۆی سلێمانی
٢٠٢٤/١/٨

 

هه‌واڵی گرنگ