ژێر ئەم چەترانە …..؟؟؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژێر ئەم چەترانە …..؟؟؟؟

ژێر ئەم چەترانە پڕن لە دڵی شکاو
پڕن لە شکۆی شکێنراو
پڕن لە خەم
…………….


ژێر ئەم چەترانە پڕن لە زانست و زانیاری و ماریفەت
پڕن لە ڕازی لۆمەو سەرزەنشت و قسەی خەفەکراوی ناو دڵ
…………..
ژێر ئەم چەترانە پڕن لە نائومێدی
پڕن لە ئازار و ژانی دۆخێکی دەستکردی بێمانا
پڕن لە خەونی مناڵانی بێبەش لە مۆسیقای
زارا و دارا
پڕن لە چاوی چاوەڕوانی مناڵانی تازەی باخچە
بۆ پۆلی یەکەمی تەمەن
……………..
ژێر ئەم چەترانە پڕن لە دەستی تەزیو
لە ڕۆحی هیلاک
لە تەباشیری سپی سپی
…………….
ژێر ئەم چەترانە پڕن لە چیرۆک
بارێکی قورسی سەر شانی مێژونووسن
سبەی لە هەر لاپەڕەیەک بنوسرێنەوە دەبنە مایەی شەرمەزاری
…………….
ژێر ئەم چەترانە ناو لەپی مناڵانی بێ نازن
دیدگا و دەروازەی ئومێدی دایبابن
خەمی خاک و ئاڵا و نیشتیمانێکی هەتیون
دەردن
ژانن
بزیسکەو چەخماخەی ناخن
……………
ئێوە کە ژێر ئەم چەترانە نابینن
چوزانن باران یانی چی
کەی لە شەپۆل و ڕەشەبا حاڵی ئەبن
کاتێ تۆفان
لەژێر ناڵەی ئەم چەترانە خۆی ڕاپسکان
ئیتر ئێوە
چاک بزانن
شوێن و مەنزڵی کۆتاییتان
دەبێتە گۆڕو گۆرستان …!!!!!

 

هه‌واڵی گرنگ