شەوی بەرات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەوی بەرات

?بەرات یان ناوەڕاستی شەعبان بریتییە لە شەوی ١٤ی شەعبان بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی ١٥ی شەعبان.

? لە کوردستان ئەم یادەدەکرێتەوە و منداڵان لەم شەوەدا دەگەڕێن بەنێو ماڵەکان بۆ کۆکردنەوەی شیرینی و نوقڵ.

?لەم مانگەشدا پێغەمبەر (علیه السلام )لەهەموو مانگەکانی تر زیاتر بەڕۆژوو بووە پاش ڕەمەزان.
? بەرات لە هەریەكە لە وڵاتانی ئێران و عێراق و میسر و بەحرەین یاد دەكرێتەوە، یادی بەرات دەكرێتەوە.

?باوك و باپیرانی ئێمە لەم ئێوارەیەدا خواردنی تایبەتیان ئامادە كردوە و قورئانیان خوێندووە و منداڵانیش بە ماڵاندا گەراون و شیرینیان کۆکردۆتەوە.

? بەرات لە باشوری كوردستان زیاتر لە شاری سلێمانی گرنگی پێدەدرێت و بۆتە بۆنەیەكی دیاری شارەکە و ئاهەنگیان بۆ گێراوە.

? پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت باسی(15)شەعبانی کردووە دەفەرمووێت خوای گەورە لەسەرجەم بەندەكانی خۆش دەبێت جگە لەوانەی هاوەڵیان بۆ خودا پەیدا كردووە یان كێشەی دنیایان لەگەڵ یەكتردا هەیە.

? وشەی بەرات:
دەڵێن وشەیەكی عەرەبیە و لە ( البر‌وە)ەوە هاتووە، كە لە كوردیدا بە واتای (پاكی) دێت، ئەمەش هەندێك پێیان وایە تایبەتە بە پاكی حەزرەتی عائیشە لەو تۆمەتای دابویانە پاڵی، هەرچەندە زۆرینەی زانایان دەڵێن بەرات هیچ پەیوەندی بە پاكی حەزرەتی عائیشەوە نیە، چونكە خوای گەورە لە قورئاندا بە ئاشكرا بەرائەی حەزرەتی عائیشەی سەلماندووە .
?شەوی بەرات 15 رۆژ پێش هاتنی مانگی رەمەزانە.

? بەرات تەنها لای منداڵان و خەڵكی ئاهەنگی بۆ نەگێردراوە. بەڵكو ئەم یادە لای شاعیرانیش زۆر باسیان لێوەکردووە:
مەدھۆش ی شاعیر دەڵێت:

ئەم شەو شەوی بەراتە
شەوی خۆشی و خەڵاتە
وا مناڵان ئەگەڕێن
دەس بە دەرگاوە ئەنێن
منیش ھاتوومە دەرگات
تا بەرم کەوێ بەرات
ئەم شەو شەوی بەراتە
شەوی خۆشی و خەڵاتە
بەراتی من جیایە
نەفلس و نە خورمایە
لە باتی فلس و عانە
سەیرێکی ئەو چاوانە
لە باتی دەنکە نوقوڵ
زەردەخەنەی لێوی گوڵ
تۆش دڵی من مەشکێنە
وەرە دەرێ بمدوێنە
بەو دەست و پەنجە جوانە
یەک نامەی بچکۆلانە
بینووسە لە پەناوە
گەر ڕێ نەبوو بیھاوە
بۆ ئەم دڵە بێکەسە
بەرات ھەر ئەوەم بەسە
وەک یاسین ھەڵی ئەگرم
ئەیخوێنمەوە تا ئەمرم
ئەوندەی تر جوان ئەبی
ڕوو سووری جیھان ئەبی
ئەم شەو شەوی بەراتە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ