خوێندنەوەیەکی کورت بۆ پەیوەندیی نێوان ئەمریکاو هەرێم
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ پەیوەندیی نێوان ئەمریکاو هەرێم

بانگهێشتکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ واشنتۆن ، بەدڵتیاییەوە ئاماژەیەکی تێدایە کەهێشتا ئەمریکا دەستی لەهەرێمەکەمان بەرنەداوەو پێویستی پێیەتی ،بۆیە ئاساییە کە پاڵپشتی قەوارەی هەرێم بکات .

بەڵام لە هەمانکاتدا دیارەو ئەو ئاماژەشی تێدایە کە واشنتۆن لە ئەدای حوکمڕانەکانی هەرێم ڕازی نیە و بانگهێشتکردنەکە بۆ دەربڕینی پاڵپشتییەکی ڕەهای بەردەوام و بێ مەرج نیە ، بەڵکو ئەوەی لێ دەخوێنرێتەوە، کە هێشتا بوونی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکای پراگماتی( بەرژەوەندخواز ) زۆرگرنگە ،بەتایبەتی لەم هەلو مەرجەدا کە هەردوو جەنگی ئۆکرانیاو غەززە هێشتا بەردەوامن و نەیارە تەقلیدیەگەورەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەناوچەکە ، دەستەوەستان نین و هەریەکە خەریکی فراوانکردنی هەژمونی خۆی و جێ پێ قایمکردنی خۆی و لاوازکردنی هەژمونی ئەمریکایە لەناوچەکە.

بۆیە دەسەڵاتدارانی هەرێم کە ئەمڕۆ تاڕاددەیەکی دیار، لەژێر گوشاری بەغداو وڵاتانی هەرێمیدان و لەهەمانکاتدا بەهۆی ئەدای خراپیان لەئیدارەدانی هەرێمەکەوە ، نەیانتوانیوە پاڵپشتی هاووڵاتیان و هێزو لایەنە سیاسیەکانی ناوخۆش بەدەس بێنن . لەوەش خراپتر دوو کوچکەی سەرەکی دەسەڵاتیش - پارتی و یەکێتی- لەنێو خۆیاندا زۆرترناکۆکن ،بەجۆرێک ئەگەر لەدوو سێ خاڵدا کۆک و تەبابن ،لە چەندین خاڵ و بابەت و هەڵوێستی دیکەدا جیاوازو ناکۆکن.

ئەمریکاو ڕۆژئاواو un یش هەموو نیگەرانن لە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا ، تووڕەن لە یەکنەخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ، بێزارن لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین ، ناڕازی بوون لە ڕیفراندۆم و بەگوێیان نەکرا.

ناڕازی بوون لە هەناردەکردنی سەربەخۆی نەوت و ئامۆژگاریشیان دا ، بەڵام دیسان بەقسەیان نەکرا .

بەکورتی ئەمریکا لە وەکالەتی هەمویانەوە و بەهۆی ئەم نیگەرانیانەوە کە لەماوەی ١٥ ساڵی ڕابوردوودا و و بەتایبەتیش لە ٥ ساڵی ڕابوردودا دروستبوەو بەردەوامە ، پێدەچێ پەیامێکی جددی گەیاندبێتە سەرۆکی حکومەتی هەرێم و چانسێکی دیکەی دابێتە حوکمڕانانی هەرێم بۆ ئەنجامدانی چاکسازییەکی ڕاستەقینەو ڕیشەیی و هەڵگرتنی هەندێ هەنگاو بۆ ڕاستکردنەوەی بارە لارەکە.

 

هه‌واڵی گرنگ