کامیان باشترە بۆ مێشک و یادگەو یاداوەری و فێربوون؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کامیان باشترە بۆ مێشک و یادگەو یاداوەری و فێربوون؟

توێژینەوەیەکی نوێ تەرازووەکە پێچەوانەدەکاتەوە
بەم دواییانە هەندێک لێکۆڵینەوە و شیکاری نوێی ئەکادیمی دەریان خستووە کە خوێندن بە شێوازوڕێگەی کۆن و پێشتر، بەبەکارهێنانی پێنووس و کاغەزووەرەقە زۆر باشترە بۆ چالاککردنی مێشک و بەهێزکردنی یادگەویاداوەری لەهەمان کاتدا.
بەپێچەوانەی زۆرینەی ئەوانەی کە زۆر گرنگی ئەدەن بە ژمارەو بانگەشەی ئەوە دەکەن کەجیهانی ژمارەکان زۆر گرنگن.
ئەو فێرخوازانەی کە نووسین و تێبینییەکان دەنووسن بەدەستەکانی خۆیان زۆر چێژی لێدەبینن و یادگەویاداوەرییان باشتردەبێت و توانای فربوونیان زۆر باشترە.
لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێدا کەلەسایتی "سانتفی ئەمریکا"دا هاتووە دەڵێ :
توێژینەوەکانی دەریان خستووە کە فێربوونی منداڵان بەشێوەی قۆناغەکانی ڕابردوو باشتربووە.
ئەمەش دوای ئەوەی داوایان کرد لە کۆمەڵێک منداڵ نوسین و نامەی نوسراویان لەڕێگەی دەست و پەنجەی خۆیانەوە بێت.
بۆ هیچ کاتێک دوای ئەوە منداڵەکان داوای بەکارهێنانی ماوس و دووگمەی کۆمپیوتەرو ئامێرو شاشە ئەلکترۆنییەکان نەکرد بۆ نوسینەکانیان.
لە زانکۆیەکی نەرویجی بۆ زانست وتەکنەلۆجیا توێژەرەوان هەستان بەلێکۆڵینەوەو بەچاودێریکردنی گەشەی مێشک لە لای ئەو منداڵانەی کە نووسینەکانی خۆیان بەدەست و پەنجەکانیان دەنووسن
بۆیان دەرکەوت ئەو منداڵانە ئاستیان زۆر باشترە و وزەی کارەبای مێشکیان چالاکترە،
هەروەها کارەبایی مێشکیان بەتەواوی ئەو بەشانەی مێشک کە بەرپرسە لە جوڵەو بینین و هەستی بەر پرسیارێتی باشترو چالاکتر کاردەکات و چالاک دەبێت.
کۆتایی لێکۆڵینەوەکەیان لەسەر ئەوکەسانەبوو کە تێبینی و نامەونوسینەکانیان لەڕێگەی کۆمپیوتەرەوەیە ئەوا نوسینەکانیان بەبێ هیچ بیرکردنەوەیەک دەبێت.
هەروەکو سەرۆکی لیژنەکە "فان دێرمیر"کەمامۆستای زانستی دەروونی و توڕەبوونەکان بوو لەزانکۆی نەرویج بۆزانست و تەکنەلۆجیا لەکۆتایی بابەتەکەدا دەڵێ:گرنگە ئەوەی دەوترێت بنووسرێت بەدڵنیایی ئەوەی لەڕێگەی گوێیەکانەوە دەچێتە ژوورەوە ئەوەیە کەلەڕێگەی دەست و پەنجەکانەوە دەنووسرێت یاخود ئەوەی لەڕێگەی گوێیەکانەوە دەچێتە ژوورەوە هەرئەوەیە لەڕێگەو لەبەینی پەنجەکانەوە دەنووسرێتەوە.
بەڵام پێویستە ئەوەش بووترێت ناتوانرێت تەواوی شتەکان و زانیارییەکان بەدەست بنووسرێتەوە بۆیە چارەسەر ئەوەیە دەبێت قوتابیان و فێرخوازان هەستن بەوەی ئەوەی کە پێشکەشکار دەیڵێت پوختەی بابەتەکە دیاریبکەن و کۆی بکەنەوە پاشان پەیوەندی دووست لەنێوان بابەتەکان درووستبکەن و پێکەوە گرێبدەن وەک ئەوەی لەپشترکراوە.
ئەو کارەشیان دەبێتەهۆی درووستکردنی مەعریفەو ڕۆشنبیریی وبەرچاو ڕوونی تەواویان.
ئەمەش لەکۆتاییدا دەبێتە ڕێگەوهونەری نوێی تێگەیشتن و فێربوونیان بەئاسانی.



 

هه‌واڵی گرنگ