لەیادی 33 ساڵەی ڕاپەڕیندا چەند پرسیارێکی سادە لەبڕیاربەدەستانی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان.
- ئایا ئەمە ئەو کوردستانەبوو کە شۆڕشتان بۆکرد؟
- ئایا لەماوەی ئەم 33 ساڵەدا بەڵێنەکانی کاتی شۆڕشتان بردەسەر؟
- ئایا وادەزانن میللەت لێتان ڕازیبن؟
- ئایا خۆتان لە جۆری فەرمانڕەواییەکەتان ڕازین؟
- ئایا نەدەکرا لەمە باشتر پێشکەشی گەلە بەش مەینەتەکەتان بکەن؟
- ئاخۆ لای ئێوە کێ کەمتەرخەم و تاوانباربێت؟
- ئایا لەخۆتان دەپرسن کە بۆچی زۆرینەی مووچەخۆران داوادەکەن مووچەیان بگەڕێتەوە بۆسەر بەغدا؟
- ئایا وادەزانن وەک پێویست خزمەتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفال و کیمیابارانتان کردبێت؟
- ئایا بەنیازن تاکەی بەمشێوەیە درێژە بە حوکمڕانییەکەتان بدەن؟
- ئاخۆ دەزانن چەند بەڵێنتان داوەتە خەڵکی و چەندیتان بردۆتەسەر؟
- ئایا تا کەی ئەو ناکۆکی و دووبەرەکیەی نێوانتان درێژە پێ دەدەن؟
- ئاخۆ تاکەی تەنیا بیر لە بەرژەوەندی خۆتان دەکەنەوە، ئەی بۆ جارێکیش بیر لە بەرژەوەندی میللەت ناکەنەوە؟
- ئایا دەزانن زۆرینەی هەرەزۆری میللەت لێتان بێزارن و حەز بە مانەوەتان ناکەن؟