ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (8/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (8/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە

 

 

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (08/03)

1010 / (فیردەوس) لەنووسینی (شاهنامە) بوویەوە.

1075 / لەدایك بوونی (ئەبی قاسم مەحمود عومەر زەمەخشەری) ناسراو بە (زەمخشەری) گەورە زانای عەرەبی لەبواری زانستەكانی قورئان، ناوبراو بەڕەچەڵەك (فارس) ە.

1722 / دەوڵەتی (سەفەوی) لە (ئێران) لەسەر دەستی هێزەكانی (ئەفغانی) لەجەنگی (گلۆن ئاباد) تووشی شكستێكی گەورە بوونەوە.

1736 / (نادر شا) ی دامەزرێنەری خێزانی (ئەفشەری) یەكان لە (ئێران) حوكمی ئەو ووڵاتەی وەرگرت.

1908 / رۆژی ئافرەتانی جیهان.

1911 / بۆیەكەم جار مۆری پەنجە بۆ ناسینەوەی ئەنجامدەرانی تاوان لەشاری (نیویۆرك) وەرگیرا.

1923 / دەرچوونی رۆژنامەی (بانگی حەق) لەلایەن حكومەتەكەی (شێخ مەحمود) لەئەشكەوتی (جاسەنە)، ئەوەش دوای ئەوەی لەبەر بۆردومانی شاری (سلێمانی) لەلایەن هێزەكانی (بەریتانیا) شاریان چۆڵكردبوو.

1959 / جوڵانەوەی (عەبدولوەهاب شەواف) لەشاری (موسڵ) لەدژی دەسەڵاتەكەی (عەبدولكەریم قاسم)، (شەواف) فەرماندەی سوپای پێنج بوو.

1991 / راپەڕینی شارەكانی (چەمچەماڵ و هەڵەبجەو عەرەبەت و زەڕایەن و پیرەمەگرون) و پاككردنەوەیان لەژێر دەستی بەعس.

1999 / كۆچی دوایی (قادر دیلان) هونەرمەندی (كورد) لەشاری (پراگ) لەتەمەنی (70) ساڵیدا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ