ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (10/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (10/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە

 

 

10/3

---- / سەرمایەی حەوت رۆژە دەست پێدەكات.

0241 / (پێشی میلاد)، هەڵگیرسانی جەنگی (بونیقیەی یەكەم).

0298 / (ماكسیمیلیان) ئیمپراتۆری (رۆمانی) كۆتایی هێنا بەهەڵمەتەكەی بۆ (ئەفریقیا) لەدژی (ئەمازیغیەكان).

0966 / كۆچی دوایی (سەیفی دەولەی حەمدانی) یەكێك لەبەناوبانگترین میرەكانی دەوڵەتی (حەمدانی) لەناوچەكانی ووڵاتی (شام).

1220 / شاری (بوخارا) لەلایەن هێزەكانی (مەغۆل) بەسەركردایەتی (جەنگیزخان) داگیركرا، شارەكە (3) رۆژ گەمارۆدراو پاشان داگیركراو دڕندەییەكی بێ وێنە بەرامبەر دانیشتوانەكەی كرا.

1753 / ڕێككەوتنی نێوان (نادر شاو رووسەكان) بۆ پاشەكشەی (رووسەكان) لەناوچەی (باكۆ).

1814 / (ناپلیۆن پۆناپەرت) ناچاركرا لەجەنگی (لاون) لە (فەرەنسا) پاشەكشە بكات.

1876 / (گراهام بێل) ی داهێنەر بۆیەكەم جار قسەی بەتەلەفۆن كرد.

1882 / (رۆبەرت كۆخ) میكرۆبی سیلی دۆزیەوە.

1906 / بۆیەكەم جار (بەریتانیا) كەشتی دەریایی (درێد نۆت) ی خستە ناو دەریای (پۆرتسمۆت) و لەو كاتەدا ئەو كەشتییە گەورەترین كەشتی بوو لەسەر ئاستی جیهان.

1910 / كۆیلایەتی لە (چین) هەڵوەشایەوە.

1925 / بۆیەكەم جار گۆڤاری (كوردستان) خرایە چاپ و بڵاوكردنەوە.

1925 / گۆڤاری (دیاری كوردستان) لەشاری (بەغدا) بڵاوكرایەوە.

1925 / حكومەتی كەمالییەكان لە (توركیا) داوای (10) ملیۆن لیرەی لە پەرلەمانی ووڵاتەكەی كرد بەمەبەستی خەرج كردنی لە دژی شۆڕشی (كورد).

1925 / ڕزگاركردنی ناوچەكانی (سلیڤان، هازرو، ئارگاوە، جۆلەمێرگ) لەلایەن پێشمەرگەكانی (شێخ سەعیدی پیران).

1932 / وەزارەتی ناوخۆی (عێراق) نامەیەكی ووریاكردنەوەی ئاڕاستەی (شێخ ئەحمەدی بارزانی) كرد بۆئەوەی لەبەردەم قایمقامیەتی زێبار ئامادەببێت.

1933 / لەدایك بوونی (شێخ عەبدولحەمید كوشك) گەورە بانگخوازو بەهێزترین ووتاربێژی سەدەی بیستەم لە (میسر).

1936 / لەدایك بوونی (جۆزیف پلاتەر) سەرۆكی یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ تۆپی پێ.

1937 / (كۆمەڵەی برایەتی) لەلایەن (شێخ لەتیفی كوڕی شێخ مەحمود) و (مەلا ئەسعەد مەحوی) و چەند كەسێكی ترەوە دامەزرا.

1950 / (جولەكە) كانی شاری (سلێمانی) دەستیان كرد بەرۆیشتن بۆ (ئیسرائیل).

1957 / لەدایك بوونی (ئوسامە بن لادن) ی سەرۆكی ڕێكخراوی (قاعیدە).

1983 / گروپێكی (جولەكە) ی تووندڕەو نیازی پەلاماری مزگەوتی (ئەقسا) یان هەبوو لەنیوەشەدا دەستگیركران.

1985 / كۆچی دوایی (شێخ موحەمەدی شێخ حوسێن) ناسراو بە (حیلمی) شاعیری (كورد).

1985 / شەهید كردنی (شێخ ئازاد عەزیز بەرزنجی) سەرنووسەری گۆڤاری (ئاسۆی ئیسلام).

1991 / شارۆچكەكانی (هەریرو باسرمەو چۆمان و حاجی ئۆمەران و رەواندوزو مێرگەسۆرو سۆران و خەلیفان) لەژێر دەستی بەعسیەكان رزگاركران.

2004 / داخستنی تەلەفزیۆنی یەكگرتوو كەناڵی (دهۆك).

2004 / پەرلەمانی (فەرەنسا) بڕیاری قەدەغەكردنی باڵاپۆشی لەووڵاتە پەسەند كرد.

2005 / یەكەم ژمارەی گۆڤاری (پەیامی كوردستان) لەشاری (مەهاباد).

2007 / گرێدانی كۆنگرەی (بەغدا) بەئامادەبوونی (ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئێران و سوریا و ووڵاتانی تری دراوسێی عێراق) بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەی باری نالەباری (عێراق).

2008 / كۆچی دوایی (ئەحمەد كەلاری) كەسایەتی ناوچەی (گەرمیان).

2010 / كۆچی دوایی (موحەمەد سەید تەنتاوی) شێخی ئەزهەر لە (سعودیە).

 

هه‌واڵی گرنگ