ئەمڕۆ یادی كۆچی دوایی دۆزەرەوەی پەنسلینە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ یادی كۆچی دوایی دۆزەرەوەی پەنسلینە

 

 

ناوی تەواوی (ئەلێكساندەر فلیمینگ) ەو لە (6/8/1881) لە ئوسكوتلەندا لە دایك بووە.

زانایەكی بەناوبانگی بواری رووەك و زیندوەرو دەرمانە، زۆرترین داهێنانی هەیە لە سەدەی بیستەم.

دەرچووی كۆلێژی پزیشكی لەندەنە، بەشداری جەنگی یەكەمی جیهانی كردووە، لە بواری چارەسەر كردنی بریندارەكان كاری كردووە.

لە ساڵی (1922) گەڕاوەتەوە تاقیگەكەی بۆ درێژەدان بە خوێندنەكەی، لە ساڵی (1941) وەك تاقیكردنەوە دەرمانی پەنسلین لەسەر نەخۆشەكان تاقیكردۆتەوە، لە ساڵی (1945) دەرمانەكە بە فەرمی فرۆشراو ئەویش خەڵاتی نۆبڵی پێبەخشرا.

(فلیمینگ) ژیانی خێزانی پێكهێنانەوەو منداڵێكی هەبوو، لە (11/3/1955) بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كردووە.

ئەوەی مایەی قسە لەسەر كردنە، ئەوەیە ...

فیرعەونەكانی میسر نانی كەڕاویان لەسەر برینەكان دادەناو دوای مانەوە بۆ چەندین رۆژ برینكە ساڕێژدەبوو.دوای ئەوەی شامپیلۆنی فەرەنسی كۆدەكانی خەتی هیرۆغلیفی ئاشكرا كرد، نووسیویانە ...

هەتا كەڕووی نانەكە زۆرتر بێت، برینكە زووتر ساڕێژ دەبێت، بۆیە دۆزینەوەی پەنسلین لەدوای هەزاران ساڵ لە چارەسەركردنی فیرعەونییەكان بە كەڕووی نان، بەڵگەیەكی یەكلاكەرەوەیەو ئەوە دەسەلـمێنێت كە زۆرێك لە زانستی گلانی پێشوو لەدەست چووەو پێچراوەتەوە، خەڵكیش چەندین ساڵیان پێچووە هەتا دووبارە ئەو شتانە بدۆزنەوە كە لە پێشدا دۆزراونەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ