ئەمڕۆ یادی لەدایك بوونی ئەنیشتاینە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ یادی لەدایك بوونی ئەنیشتاینە

 

 

لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆو لە ساڵی (1879) (ئەلبێرت ئەنیشتاین) لەدایك بوو، دەوترێت دووەم زیرەكترین كەسە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا لەدوای نیوتن.

(ئەلبێرت ئەنیشتاین) لە ئەڵمانیا لە دایك بووەو لە سویسرا خوێندنی تەواو كردووە، لە ساڵی (1909) لە زانستگەی (سوریتس) دەبێتە مامۆستا، لە ساڵی (1911) لە زانستگەی (پاراگوا) ی وەك مامۆستا دادەمەزرێت، پاشان لە ساڵی (1912) جارێكی دیكە دەگەڕێتەوە زانستگەی (سوریتس)، دواتر تاكو كۆچی دوایی دەكات لە زانستگەی (برنستۆن) وانە دەڵێتەوە.

ساڵی (1905) ئەنیشتاین چوار توێژینەوەی زانستی بڵاو كردەوە، یەكەمیان دەربارەی شیكردنەوەی دیاردەی كارۆرووناكی بوو، دووەمیشیان جوڵەی ئوبروانی بۆ گەردەكان و سێیەمیش باسی سروشتی شوێن و كاتی دەكرد، لە چوارەمیش داینامیكی جوڵەی تەنی خستبووە ڕوو. كە هاوكێشەی وزەی بەرهەم هێنا (E=mc2) بە هۆی ئەم هاوكێشە توانرا وزەیەكی زۆر بەدەست بهێندرێت، ئەویش بە گواستنەوەی بەشێكی زۆر بچووكی بارستە بۆ وزە كە (وزەی ئەتۆمی) بوو.

لە ساڵی (1907) ئەنیشتاین قانونێكی زۆر گرنگی فیزیای دۆزیەوە، ئەویش یاسای یەكسانی وزەو بارستایی بوو، قانوونەكە دەڵێت: وزە یەكسانە بە بارستایی، دووجای خێرایی ڕووناكی، بە گوێرەی ئەم قانونە دەتوانرێت چەندیەتی وزەی جوداكراوە نێو ناوكی یۆرانیۆم بدۆزرێتەوە، هەڵبەت بە زانینی بارستاییەكەیی و بە گوێرەی ئەم بنچینەش بۆمبی ناوكی و هەروەها بۆمبی ئەتۆمی دروست كران.

لە ساڵی (1932) دیاردەیەكی كارەبای دۆزییەوە، ئەویش بریتی بوو لە دیاردەی دەرپەڕینی ئەلیكترۆنەكان بەسەر ڕووی كانزاوە، ئەمەش لە ئەنجامی بەركەوتنی تیشكێك كە لەرەیەكی گونجاوی لەگەڵدا هەبێت، سەلـماندی كە تیشك لەو كاتەدا وەك تەن (particle) مامەڵە دەكات.

ئەنیشتاین چەندان توێژینەوەی گرنگی بڵاوكردەوە، گرنگترینیان (مانای تیۆری ڕێژەیی) لە ساڵی (1923) بڵاو كرایەوە.

كورتەیەك لە ژیانی ...

- لە شاری (ئولم) ی ئەڵمانیا لە دایك بووە.

- لە تەمەنی شەش ساڵیدا فێری مۆسیقا بووە.

- لە تەمەنی لاویدا حەزی لە دنیای سروشت و ماتماتیك كردووە، هەرچەندە لە قوتابخانە زیرەك نەبووە.

- سازش لە ناسنامە ئەڵمانیەكەی دەكات و ناسنامەی سویسری وەردەگرێت.

- ساڵی (1933) دەچێتە ئەمریكا.

- دوای (ئیسحاق نیوتن) بە گەورەترین زانای جیهان دادەنرێت.

- ساڵی (1921) خەڵاتی نۆبڵ لە بواری فیزیا وەردەگرێت.

- بەهۆی نەخۆشییەوە لە نێو خەودا گیان لەدەست دەدات.

 

هه‌واڵی گرنگ