ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (14/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (14/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە

 

 

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (14/03)

1827 / (مەحمودی دووەم) ی سوڵتانی (عوسمانی) قوتابخانەی (تۆپخانە) ی كردەوە خوێندن بەزمانی (فەرەنسی) بوو.

1879 / لەدایك بوونی (ئالبێرت ئەنیشتاین) فیزیازانی (ئەمریكی)، ناوبراو بەڕەگەز (ئەڵمانی) بووەو لەووڵاتی (سویسرا) ش نیشتەجێ بووە.

1985 / كۆچی دوایی (حیلمی) شاعیری كوردی لەشاری (هەڵەبجە).

1991 / ڕزگاركردنی (دهۆك و ئامێدی و زاخۆو سوارەتوكە) لەژێر دەستی بەعسیەكان.

1991 / دوای (7) مانگ لەراكردن بەهۆی داگیركاری (عێراق) بۆ ووڵاتەكەی (شێخ جابر ئەحمەد سوباح) میری دەوڵەتی (كوەیت) گەڕایەوە ووڵاتەكەی.

2003 / (رەجەب تەیب ئەردوگان) بووە سەرۆك وەزیرانی (توركیا).

2004 / (دەنگی یەكگرتوو – ڕادیۆی دهۆك) دەستی بەپەخشی ئاسایی خۆی كردەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ