دەستگیرکردنی 11 کەس بەتۆمەتی تێوەگلان لە ھێرشەکەی مۆسکۆ ڕاگەیاندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەستگیرکردنی 11 کەس بەتۆمەتی تێوەگلان لە ھێرشەکەی مۆسکۆ ڕاگەیاندرا

ڕووسیا دەستگیرکردنی 11 کەس بەتۆمەتی تێوەگلان لەو ھێرشە تیرۆریستییەی کە دوێنی ھەینی کرایە سەر ھۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆی پایتەخت، ڕاگەیاند.

کرملین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی ڕووسیا، ئالکێساندر بۆرتنیکۆڤ بە پوتینی ڕاگەیاندووە کە 11 تیرۆریستیان دەستگیر کردووە کە چواریان ڕاستەوخۆ بەشداربوون لە ھێرشەکەی مۆسکۆدا.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، بۆرتنیکۆڤ بە پوتینی ڕاگەیاندووە کە کار دەکەن، بۆ ئاشکراکردنی سەرجەم ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لە ئەنجامدانی ھێرشەکەدا.

دوێنێ ھەینی، ھێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر ھۆڵێکی کۆنسێرت لە کارکوس ستی لە مۆسکۆ و لە ئاکامدا، 115 کەس کوژراون و زیاتر 100ی دیکەش بریندرابوون.

 

هه‌واڵی گرنگ