ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (23/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (23/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە

 

 

23/3

---- / ڕۆژی جیهانی كەشناسی.

---- / كاتی چاندنی (پەمۆ).

1285 / لەدایك بوونی (موحەمەدی كوڕی قەلاون) سوڵتانی دەوڵەتی (مەمالیك).

1870 / بەپێی بڕیارێكی حكومەت (كتێبخانەی گشتی) لە (میسر) دامەزرا.

1883 / لەدایك بوونی (فەیسەڵی یەكەم كوڕی حوسێنی كوڕی عەلی) یەكەم مەلیكی (عێراق).

1893 / لەدایك بوونی (مەحمود بیرم تونسی) شاعیر.

1900 / لەدایك بوونی (حەسەن فەتحی) بەناوبانگترین ئەندازیارەكانی (میسر).

1907 / لەدایك بوونی (دانیل بۆفیت) پزیشكی (ئیتاڵی) لەبواری نەزۆكی، ناوبراو لەساڵی (1957) خەڵاتی (نۆبڵ) ی وەرگرتووە.

1918 / هێزەكانی (ئەڵمانیا) بە هۆی تۆپی دوورهاوێژی (برتا) یەكەم گولە تۆپیان ڕووەو شاری (پاریس) هەڵدا.

1922 / (شێخ عەلی سلێمان) و (40) كەسایەتی شاری (سلێمانی) سەردانی شاری (بەغدا) یان كرد بۆ دیداری (سێر بێرسی كۆكس) نوێنەری حكومەتی (بەریتانیا) لە (عێراق).

1930 / حكومەتی (بەریتانیا) (نوری سەعید) وەك سەرۆك وەزیران دیاریدەكات.

1930 / لە (عێراق) پارتی (عەهدی عێراقی) دامەزرا.

1933 / پەرلەمانی (ئەڵمانیا) هەموو دەسەڵاتەكانی بۆ (هێتلەر) ڕەها كرد.

1946 / سوپای (سۆڤیەت) لە (ئێران) كشایەوە، ئەوەش كاریگەری هەبوو لەسەر پەلاماردانی كۆماری (مەهاباد) و ڕووخاندنی.

1950 / دامەزراندنی (ڕێكخراوی كەش و هەوای نێو دەوڵەتی).

1988 / رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) ی (ئەمریكا) كیمیاباران كردنی شاری (هەڵەبجە) ی بڵاوكردەوە.

2004 / بزووتنەوەی (حەماس) ی (فەڵەستین) ی (خالد مەشعەل) ی كردە ڕێبەری بزووتنەوەكەی لە جێگای (شێخ ئەحمەد یاسین).

2011 / كۆچی دوایی (محێددین گەڵاڵی) نووسەرو كەسایەتی دیاری ئیسلامی (كوردستان).

 

 

هه‌واڵی گرنگ