وەڵامێک بۆ جەنابی وەزیری دارایی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەڵامێک بۆ جەنابی وەزیری دارایی

دەفەرمویت میللەتێکمان دەستکەوتووە، ڕاسترئەوەیە بڵێن میللەتێکمان بە بارمتەگرتووە!
دەفەرمویت هەرچی پێ بڵێیت بڕوای پێی نییە، کام قسەی ڕاستان کردووە تا میللەت باوەڕتان پێ بکات؟
میللەت وای دەزانی لە ئەنجامی ئەو هەموو نەهامەتیەی بەسەرتان هێناوە لە ناخی خۆتاندا هەست بە شەرم و خەجاڵەتی دەکەن، بەڵام بە پێچەوانەوە دەرکەوت لای ئێوە هێشتا میللەت بە جۆرێک تاوانبارە، مادام باوەڕ بە شەونخونی و هەوڵ و خەبات و تێکۆشان و دانوستانەکانی ئێوە ناکات.
بەڕاستی میللەتیش بەرپرسانێکی دەسکەوتووە کە شەرم لە هیچ ناکەن، ئەگەر نا دەبوو لە بەرامبەر ئەوەی پێتان دەڵێن سەر لوتی خۆتان ڕەشکردایە و وڵاتتان جێهێڵایە.
لە کۆتایدا بۆ ئەوەی میللەت باوەڕتان پێ بکات، ئەگەر ڕاستگۆن تەنیا وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەرەوە.
داهاتی مانگانەی ناوخۆ چەندە؟
چەندی دەگەڕێتەوەناو وەزارەتەکەی جەنابت؟
ئەویتری دەچێتە کام بانک؟
ئەی داهاتی شەش مانگی ناوخۆ کوا؟
یان ئەو نەوتەی بە تەنکەر دەفرۆشرێت چەندە؟
بۆ کوێ دەچێت؟
داهاتەکەی چەندە؟
دەچێتە گیرفانی کێوە؟
ئەگەر وەڵامی ئەم پرسیارانەش نازانیت و ئاگات لێیان نییە، ئەوە تۆ وەزیری دارایی نیت، بەڵکوو تۆ کەسێکیت ڕوی خۆت و حیزبەکەت ڕەش دەکەیت تا ڕوی ئەوان و حیزبەکانیان سپی بکەیتەوە!

 

 

هه‌واڵی گرنگ