شارستانییەتی ئیسلامی ... ئەمڕۆ ئەمین دەبێتە خەلیفەی بەغدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شارستانییەتی ئیسلامی ... ئەمڕۆ ئەمین دەبێتە خەلیفەی بەغدا

 

 

لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆو لە ساڵی (809) ی میلادی، (ئەمین) ی كوڕی (هاڕونە رەشید) دەبێتە خەلیفە لەدوای (هاڕونە رەشید) ی باوكی، رەشید ئەمینی كردبوو بە شازادە، چونكە لە (مەئمون) گەورەتر بوو، بەڵام دڵنیابوو كە (مەئمون) گونجاوتر بوو بۆ سەر حوكم.

1. موحەمەد ئەمین كوڕی هاڕونە رەشیدە.

2. دایكی ناوی (زوبەیدەی كچی ئەبو جەعفەری مەنسور) ە.

3. لە مانگی جەمادی یەكەمی ساڵی (194) ی كۆچی و لەتەمەنی (23) ساڵی دەبێتە خەلیفە.

4. مەئمون، بەتەمەن لە ئەمین گەورەترە، بەڵام ئەمین پاڵپشت بە دایكی ئەو پۆستە وەردەگرێت.

5. ناكۆكی لەنێوان ئەمین و مەئمون پەرە دەسەنێت، مەئمون بەمەبەستی جەنگ ڕووی لەناوچەكانی خوراسان كردبوو، چەندین جار ئەمین داوای گەڕانەوەی مەئمونی كرد، بەڵام ئەو نەگەڕایەوە.

6. مەئمون دایكی فارس بووە، بۆیە هۆزەكانی ناوچەكانی خوراسان پشتیوانی لێدەكەن.

7. لە ساڵی (195) ی كۆچی هەردوو برا هێزەكانی خۆیان لەسەر سنوورەكان كۆكردەوە، مەئمون ئامادەكاری زیاتری كردوو دوو گەورە سەركردەی سەربازی بەناوەكانی (تاهیری كوڕی حوسێن و هەرتەمی كوڕی ئاعین) كردە سەرپەرشتیاری سوپاكە.

8. (ئەمین) هێزێكی شپڕزەی لەناوچە سنوورییەكانی خوراسان كۆكردەوەو (عەلی كوڕی عیسای ماهان) ی كردە سەركردەی سوپاكە.

9. شەڕەكە بە سەركەوتنی سوپای مەئمون كۆتایی پێهات، سەركردەی سوپاكەی ئەمین كوژراو ئاڕاستەی شەڕەكە دەگۆڕێت و شەڕەكە لەسنوورەكانی خوراسانەوە دەگاتە سنوورەكانی شاری بەغداو هێزەكەی مەئمون گەمارۆی شاری بەغدا دەدەن، بەرامبەر بە كۆمەڵێك دیاری، بەشێك لە سەركردەكانی سوپای ئەمین دێنە پاڵ هێزەكەی مەئمون.

10. شاری بەغدا بەتووندی لەلایەن هێزەكەی مەئمون گەمارۆ دەدرێت و برسیەتی تەنگ بە خەڵكی شارەكە هەڵدەچنێت و لە دواسات ئەمین لەڕێگەی بەلەمێكەوە بەڕووباری دیجلەدا ڕادەكات و هێزەكانی مەئمون دوای دەكەون و دەستگیری دەكەن و دواتر بە فەرمانی (تاهیری كوڕی حوسێن) سەری لەلاشەی جیادەكەنەوەو بە دەرگەی سەرەكی شاری بەغداوە هەڵیدەواسن.

 

هه‌واڵی گرنگ