وادەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وادەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەندرا

كوردیو

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم وادەی دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت،" سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەكرێت".

ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ڕایگەیاند،"وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی ئامادەکردووە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشداوە،"وردبینیی لە کۆدی هێزەکانی پێشمەرگە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن چاودێریی دارایی هەرێمەوە تەواو کراوە و ڕەوانەی بەغدا کرا،چاوەڕێ دەکرێت سبەی تەواوکاریی مووچەی مانگی دوو بنێردرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت".

وتیشی،"مووچه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مدا به‌سه‌ر مووچه‌خۆران دابه‌ش ده‌كرێت و سبه‌ی لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌".

جێگەی باسە، ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بەغدا زیاتر لە 608 ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبباتی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە کردووە، بەڵام بە بڕیاری حكوومەتی كاربەرێكەری هەرێم، دەست بەسەر ئەو مووچەیەدا گیراوە و تائێستا دەست بە دابەشكردنی نەكراوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ