بەفیڕۆدانی خواردن لای عێراقییەكان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەفیڕۆدانی خواردن لای عێراقییەكان

 

 

پڕۆگرامی ژینگەی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە نوێترین راپۆرتیدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرەڕای ئەوەی (783) ملیۆن كەس لە جیهاندا رووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە، بەڵام رۆژانە یەك ملیار ژەم خۆراك لە تەواوی جیهاندا بەفیڕۆ دەدرێت.

بەپێی راپۆرتەكە، ساڵانە هەر كەسێك لە جیهاندا (79) كیلۆ خۆراك بەفیڕۆ دەدات، لەو وڵاتانەی كە پلەی گەرما تێیاندا بەرزە، بەفیڕۆدانی خۆراكیش بەرزە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی زیاتر خواردنی تازە ئامادە دەكەن و دواتریش ناتوانرێت بۆ ماوەیەكی زۆر هەڵیبگرن.

نەتەوە یەكگرتووەكان ئەوەشی ئاشكرا كردووە، هەركەسێك ساڵانە لە عێراق لە نێوان (85 تاوەكو 190) كیلۆ خۆراك بەفیڕۆ دەدات، باسی لەوەشكردووە، لەو وڵاتانەی كە داهاتیان مامناوەندەو ئەوانەی كە لە ناوچە گوندنشینەكان دەژین زیاتر لەوانەی كە لە شارەكان دەژین خۆراك بەفیڕۆ دەدەن.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ