ئەم خاڵانە نێوانی هاوسەران تێكدەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەم خاڵانە نێوانی هاوسەران تێكدەدات

 

 

1. بەكارهێنانی میدیا كۆمەڵایەتییەكان لە ‌ئێستادا بۆتە كردەوەیەكی رۆژانەو مرۆڤەكان بەگشتی گرنگی پێدەدەن، لەكاتێكدا هاوسەران لایكی وێنەی كەسانی تر دەكەن یان كۆمێنت دەنووسن، دەبێتە هۆكاری دروستبوونی ناڕەحەتی لەنێوان هاوسەراندا.

2. جیاوازی بیركردنەوەو بۆچوونەكانی هاوسەران یەكێك لە گەورەترین خاڵە كە دەبێتە هۆكاری دروستبوونی ناخۆشی، هەرچەندە جیاوازی بۆچوونەكان ئاساییە بەوپێیەی مرۆڤەكان هەموویان لەیەكتر جیاوازن.

3. غیرەكردن یەكێكە لەو خاڵە سەرەكیانە لەنێوان هاوسەراندا ناخۆشی لەسەر دروستدەبێت، بە ‌بۆچوونی پزیشكانی دەروونی غیرەكردن بەپێی سنوور تەندروستە لەنێوان پەیوەندی هاوسەراندا، بەوهۆیەی لە ‌هەستێكی خۆشەویستییەوە دروستدەبێت، بۆیە باشترە تێگەیشتن هەبێت لەسەر غیرەكردن و هاوسەران لەیەكتر جیانەبنەوە لەسەر ئەو خاڵە.

4. بیرۆكەو داڕشتنی بەرنامە بۆ دواڕۆژ كردەوەیەكی دروستە، لەكاتێكدا بەرنامەكانتان جیاوازن لەیەكتر هەوڵبدەن پێكەوە بەئەنجام بگەن و بەئاگابن لەسەر ویستی یەكتر.

5. چۆنیەتی شێوازی ژیان لە سەرەتای هاوسەرگیریدا دەبێتە هۆكاری دروستبوونی ناخۆشی، بەوهۆیەی خانمان بەگشتی هەراسان دەبن لەكاتێكدا مێردەكانیان گرنگی بە ‌ڕاگرتنی پاكوخاوێنی ناوماڵ نادەن، هەروەها ژن دەیەوێت مێردەكەی لەگەڵ چوونە ناو ژیانی هاوسەرگیریدا شێوازی ژیانی زگوردی بگۆڕێت بە ‌پیاوی خێزاندار.

6. لەهەمانكاتیشدا هاوسەران زۆرترین هەراسان دەبن بە ‌پەیوەندی هاوڕێیەتی، بەوهۆیەی هاوسەران بۆچوونیان جیاوازە لەسەر هەبوونی پەیوەندی هاوڕێیەتی ژیانی رابردوو پێش هاوسەرگیری، بەوهۆیەی كە لەگەڵ شێوازی ژیانی خێزانیان ناگونجێت، بۆیە لەگەڵ چوونە ناو ژیانی هاوسەرگیری هاوسەران نابێت هاوڕێیەتی هەموو كەسانێك بكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ