ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (29/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (29/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە

 

 

29/3

1430 / هێزەكانی (عوسمانی) شاری (سالۆنیكا) یان بەسەركردایەتی (مورادی دووەم) داگیركرد.

1830 / شای (ئیسپانیا) (فەردیناندی حەوتەم) (1784 – 1833) بڕیارێكی دەركردو تیایدا هاتبوو كەبۆ ئافرەت هەیە ببێتە شاژن لە (ئیسپانیا).

1898 / لەدایك بوونی (موحەمەد ئەبو زەهرە) فەقیهی گەورەی (میسر).

1919 / فیزیازانی (ئەمریكی) (ڕۆبەرت گۆدارت) توانای خۆی دەربری لە چوونە سەر مانگ بەڵام بە هۆی (موشەك).

1928 / شەڕی ناوچەی (بایەزید) لەنێوان (كورد و تورك) ەكان، لەم جەنگەدا (تورك) ەكان ناچاربوون پاشەكشە بكەن.

1929 / لەدایك بوونی (موحەمەد ساڵح عوسەیمین) زانای بەناوبانگی (سعودی).

1943 / لەدایك بوونی (جۆن مێجەر) سەرەك وەزیرانی (بەریتانیا).

1946 / پەیماننامەی دۆستایەتی و هاوسێیەتی (ئەنقەرە) لەنێوان (عێراق و ئێران) بەمەبەستی هاریكاری كردنی یەكتریان لەدژی (كورد).

1947 / دادگایی كردنی (قازی موحەمەد) و هەڤاڵانی لەلایەن دەسەڵاتدارێتی (ئێران).

1956 / كۆچی دوایی شاعیری (كورد) (میرزا مارف).

1973 / وویلایەتە یەكگرتووەكانی (ئەمریكا) پاشەكشەی كرد لە زەوییەكانی (ڤێتنام)، لەدوای ئەوەی زیاتر لە (50000) سەربازی لەدەستدا.

1979 / میهرەجانی دووەمی شیعری (كورد) ی لەشاری (سلێمانی) لەلایەن (یەكێتی نووسەرانی كورد) سازدرا.

1983 / (هێڵمەت كۆڵ) بووە ڕاوێژكاری (ئەڵمانیا).

1984 / لەدایك بوونی (موحەمەد بوعەزیزی) ئەو گەنجەی لەووڵاتی (توونس) ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداو دواتریش ئاگرەكە حكومەتەكەی (زەینولعابدین بن عەلی) لەبن هێناو دواتریش ئاگرەكە زۆربەی دەسەڵاتە دیكتاتۆرە عەرەبییەكانی گرتەوە.

1985 / لە كاتی جەنگی نێوان (عێراق – ئێران) هێزەكانی (ئێران) ی هێرشیان كردە سەر ناوچە (هۆراوەكانی) باشوری (عێراق).

1986 / دۆزینەوەی تەرمی (رەمسیسی دووەم) لە ناوچەی (سەقارە) ی (میسر).

1987 / ئەنجوومەنی سەركردایەتی بەعس دەسەڵاتی تەواوی بە (عەلی حەسەن مەجید) دا لەناوچەی (كوردستان).

1989 / تیرۆركردنی (عەبدولڵای كوڕی موحەمەد ئەهدەل) سەرۆكی (رابیتەی جیهانی ئیسلامی) لەشاری (برۆكسل) لەسەر دەستی كەسێكی نادیار.

1990 / موسڵمانەكانی (یەكێتی سۆڤیەت) بۆ یەكەم جار لەماوەی (70) ساڵ ئاهەنگیان گێڕا بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

1994 / (سرب) و (كروات) ەكان رێكەوتنێكیان بەمەبەستی كۆتایی هێنان بەجەنگی نێوانیان واژووكرد.

1998 / فرۆكەیەكی (لیبی) بە(105) سەرنشین لەحاجیانی ماڵی خوا كەوتە خوارەوەو تێك شكا.

2003 / جەنگی وویلایەتە یەكگرتووەكانی (ئەمریكا) لەسەر (عێراق) بەردەوام بوو.

2005 / (دانا ئەحمەد مەجید) بووە پارێزگاری (سلێمانی).

2007 / (ڕایان كرۆكەر) وەك باڵیۆزی نوێی (ئەمریكا) لە (عێراق) دەست بەكاربوو.

2009 / كۆچی دوایی (مۆریس جار) مۆسیقاری (فەرەنسی) و خاوەنی مۆسیقای فێلمی (ریسالە).

2012 / سازكردنی لوتكەی ووڵاتانی عەرەبی لەشاری (بەغدا)، بەمەش بۆجاری سێیەم (عێراق) میوانداری ئەو لوتكەیە دەكات و تێیدا حكومەت داراییەكی زۆرو هێزێكی زۆری بۆ ئەو لوتكەیە تەرخان كرد.

 

هه‌واڵی گرنگ