شارستانییەتی ئیسلامی ... ئەمڕۆ یادی كۆچی دوایی تەرتوسی یە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شارستانییەتی ئیسلامی ... ئەمڕۆ یادی كۆچی دوایی تەرتوسی یە

 

 

لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆ لە ساڵی (1193) (مەرزی كوڕی عەلی تەرتوسی) كۆچی دوایی كرد.

(تەرتوسی) یەكێكە لە كەسە سەرەتاییەكان لەنووسینی كتێب لەبواری سەربازی و جەنگ لە جیهاندا، هەروەها نزیك بووە لە (سەڵاحەددینی ئەیوبی) و وەك ڕێبەرێكی سەربازی وابووە بۆی.

(تەرتوسی) ڕێبەرێكی سەربازی تایبەتی نووسیوە بۆ (سەڵاحەددینی ئەیوبی) بەناوی (تبصرة ارباب الالباب فی كیفیة النجاة من الحروب والاسوا‌ء)، كە زۆربەی پلانە سەربازییەكانی سەڵاحەددین لەم كتێبەوە وەرگیرابوو.

(تەرتوسی) لە كتێبەكەیدا باسی لەوەكردووە، كە موسڵمانەكان یەكەمین كەس بوونە غەواسەیان داهێناوە.

ئەوەی دەزاندرێت كە مرۆڤایەتی دەڵێت، مێژووی غەواسە لە ساڵی (1620) ی میلادی دەستیپێكردووە لەسەر دەستی (كۆرنیڵۆس ڤان درێل)، بەڵام بەبۆچوونی تەرتوسی موسڵمانەكان لەسەدەی یەكەمی كۆچیدا دایانهێناوە لەهەوڵیاندا بۆ فەتح كردنی قوستەنتینە لەسەردەمی (موعاویەی كوڕی ئەبو سوفیان) بەكاریانهێناوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ