ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (30/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (30/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە

 

 

30/3

0818 / بەهۆی هەرەس هێنانیان لەئەنجامدانی شۆڕش بەسەر (حەكەمی كوڕی هیشام) ، بەهەزاران هاوڵاتی (ئەندەلوس) ی شاری (قورتوبە) یان جێهێشت و زۆرێكیان ڕووەو (میسر) چوون.

0955 / كۆچی دوایی (ئەبی قاسم ئیسماعیل) ناسراو بە (ساحب بن عیباد) یەكێك لەگەورە نوسەران لەسەدەی چوارەمی كۆچی.

1135 / لەدایك بوونی (موسای كوڕی مەیمون) گەورە حاخامی (جولەكە) كان لەشاری (قورتوبە).

1180 / كۆچی دوایی (موستەزیئـ بیئەمریلا) یەكێك لەخەلیفەكانی (عەباسی).

1432 / لەدایك بوونی سوڵتان (موحەمەد فاتیح) سوڵتانی (عوسمانی).

1559 / كۆچی دوایی (ئادەم ریس) بیركاریزانی (ئەڵمانی).

1814 / وەك ووڵاتانی تری هاوپەیمانی، سوپای (بەریتانیا) چووە ناو شاری (پاریس) بەتایبەتی لەدوای هەرەس هێنانی (ناپلیۆن پۆناپەرت).

1842 / (كراوفۆرد لۆنگ) پزیشكی نەشتەركاری (ئەمریكی) بۆیەكەم جار مادەی بێهۆشكەری بۆ كاری نەشتەرگەری بەكارهێنا.

1858 / سوڵتان (بەهادر شا) لەحوكمڕانی دەوڵەتی (هیندستان) دوورخرایەوە، بەمەش كۆتا سوڵتانی موسڵمان لەحوكمكردنی ئەو ووڵاتە كۆتایی پێهێندرا كەماوەی (850) ساڵ ئیسلام حوكمی ئەو ووڵاتەی كرد.

1947 / لەسێدارەدانی هەرسێ‌ قازی لەلایەن سەرلەشكری (هەمایۆن) لە (چواچرا) ی شاری (مەهاباد).

1949 / لەووڵاتی (سوریا) (حوسنی زەعیم) توانی یەكەم كودەتای سەربازی بەسەر (شوكری قوەتلی) دا بكات.

1955 / (بەریتانیا) هاتە ناو هاوپەیمانی (بەغدا) و ڕێككەوتنی هاوبەشی لەگەڵ (عێراق) دا مۆركرد.

1979 / لەڕاپرسییەكدا (100%) ی هاوڵاتیانی (ئێران) ی دەنگیان بۆ دامەزراندنی (كۆماری ئیسلامی ئێران) دا.

1988 / كۆچی دوایی (مەلا موحەمەدی حاجی مەلا موستەفا كوردی) ئەدیبی (كورد).

1990 / لەشاری (بۆستن) ی وویلایەتە یەكگرتووەكانی (ئەمریكا) ناوەندی ئیسلامی بەهۆی دەستێكی نادیارەوە سووتێندرا.

2000 / سازكردنی كۆنگرەی یەكەمی (هونەرمەندانی كوردستان) لەشاری (هەولێر).

 

هه‌واڵی گرنگ