ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (31/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (31/3) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە

 

 

31/3

1016 / كۆچی دوایی (ئەحمەدی كوڕی ئەبی تاهیری كوڕی موحەمەدی كوڕی ئەحمەدی ئیسفرایینی) ناسراو بە (ئەبی حامیدی ئیسفراینی) یەكێك لەگەورە زانایانی بواری قورئان و شارەزا لەبواری فیقهی شافیعی.

1492 / (ئیزابێلای یەكەم) ی شاژنی (ئیسپانیا) بڕیاریدا، (150) هەزار (جولەكە) ی ووڵاتەكەی یان دەبنە (مەسیحی) یان ووڵاتەكەی جێدەهێڵن.

1596 / لەدایك بوونی (رینییە دیكارت) فەیلەسوفی (فەرەنسی).

1816 / سوپای (پاشای كۆرە) پەلاماری قەڵای (هەركیلای برادۆستی) ییەكانیانداو كۆنترۆڵیان كرد.

1877 / پرۆتۆكۆلی (لەندەن) لەنێوان ووڵاتانی (ئەوروپی) مۆركراو تێیدا ئەو ووڵاتانە داوایان لەحكومەتی (عوسمانی) كرد چاكسازی بكات و مافی مەسیحییەكان بدات، بەڵام حكومەتی (عوسمانی) پرۆتۆكۆلەكەی رەتكردەوە.

1889 / (شیراز) سەرەك وەزیرانی (فەرەنسا) هەڵسا بەبڕینی شریتی كردنەوەی بورجی (ئیڤل) لە شاری (پاریس).

1901 / لەووڵاتی (ئەڵمانیا) یەكەم ئۆتۆمبێلی جۆری (مارسیدس) لەلایەن ئەندازیار (گۆتلیب دایملەر) دروستكرا.

1921 / لەدوای جەنگی جیهانی دووەم جەنگ لەنێوان (توركیا و یۆنان) سەریهەڵداو هێزەكانی (توركیا) شكان.

1934 / دامەزراندنی (حزبی شیوعی عێراق) لەلایەن (فەهد یوسف) لەشاری (بەغدا).

1947 / لەسێدارەدانی (قازی موحەمەد) پێشەوای كۆماری (مەهاباد).

1991 / دامەزراندنی (كۆمەڵەی هونەرمەندانی كوردستان).

1991 / داگیركردنەوەی شاری (هەولێر) لەلایەن ڕژێمی (بەعس) و ئەو ڕۆژە لەمێژووی گەلی (كورد) بە (كۆڕەوە مەزنەكە) ناوبانگی دەركردووە.

2009 / هێزەكانی (بەریتانیا) بەشێوەیەكی رەسمی خاكی (عێراق) یان جێهێشت، ئەوەش لەدوای مانەوەیان بوو بۆ ماوەی (6) ساڵ.

 

هه‌واڵی گرنگ