ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (1/4) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (1/4) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە

 

 

1/4

---- / هەموو ساڵێك لەم ڕۆژەدا كات دەگۆڕێت.

0286 / (تەكسیمان) بووە ئیمپراتۆرو ڕزگاركەری دەوڵەتی (ڕۆمانیا).

1071 / كۆچی دوایی (ئەبی وەلید ئەحمەدی كوڕی عەبدولڵای كوڕی ئەحمەد) ناسراو بە (ئیبن زەیدون) شاعیری گەورەی (ئەندەلوس) لە (قورتوبە).

1578 / لەدایك بوونی نووژداری (ئینگلیزی) (ویلیەم هارڤی) دۆزەرەوەی سوڕی خوێنی لە ئادەمیزاددا.

1809 / لەدایك بوونی (نیكۆڵای گۆگۆل) نووسەری (رووسی).

1820 / (كلۆدیۆس جێمس ریچ) گەشتەكەی بۆ (كوردستان) دەست پێكرد.

1841 / لەدایك بوونی (ئەحمەد عورابی) تێكۆشەری (میسر) ی و سەركردەی شۆڕشی (عورابی).

1847 / مۆركردنی پەیمانی دووەمی (ئەرزەڕۆم) كە بووە هۆی هەڵوەشانەوەی میرنشینە (كورد) یەكان.

1868 / دەوڵەتی (عوسمانی) (ئەنجوومەنی شورای دەوڵەت) ی دامەزراند.

1901 / (ئیبراهیم ڕەمزی) گۆڤاری (المرأە فی الاسلام) ی دەركرد لە شاری (قاهیرە).

1914 / (موستەفا عەبدولخالیق) ی والـی شاری (بەدلیس) بەهێزێكی زۆرەوە پەلاماری (كورد) ەكان دەدات و لەئەنجامیشدا (مەلا سەلیم شێخ شەهابەددین) و (3) شێخی تر پەنادەبنە بەر كونسوڵخانەی (رووس) و ئەوانیش نایاندەن بەدەست (تورك) ەكانەوە.

1919 / لەدایك بوونی (جۆزێف مۆرای) پزیشكی جوانكاری (ئەمریكی) و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لەساڵی (1990).

1923 / (هەولێر) بوو بە پارێزگا و لە (كەركوك) جیابوویەوە.

1924 / كۆچی دوایی (لینین).

1925 / (بەلفۆر) گەورە سەرمایەداری (ئینگلیز) بەشداری كرد لەكردنەوەی زانكۆی (عیبری) لەشاری قودس)

1926 / دوا ژمارەی ڕۆژنامەی (بانگی كوردستان) بڵاوكرایەوە.

1931 / بۆ یەكەم جار پارەی (عێراق) ی بڵاوبوونەوەی.

1941 / هەڵگیرسانی شۆڕشی (ڕەشید عالی گەیلانی) سەرەك وەزیرانی (عێراق) ی لەدژی (بەریتانیا) و حوكمی پاشایەتی، بەڵام شۆڕشەكە دامركێندرایەوە، چونكە لەبەرژەوەندی (ئەڵمانیا) بوو .

1942 / دەرچوونی یەكەم ژمارەی گۆڤاری (ڕۆناهی) لەلایەن (جەلادەت عەلی بەدرخان).

1960 / گۆڤاری (ڕۆژی نوێ‌) لە شاری (سلێمانی) لەلایەن (جەمالی شالی) بڵاوكرایەوە.

1965 / شۆڕشی (ئەیلول) دەستی كردەوە بەجەنگ كردن لەگەڵ حكومەتی (عێراق).

1968 / بۆ یەكەم جار نرخی بەرمیلە نەوتێك بووە (10) دۆلار.

1974 / (شێخ نوری شێخ رەشید عەبابەیلێ‌) كەئەفسەرێكی سوپا بوو كرایە پارێزگاری (سلێمانی).

1979 / دامەزراندنی كۆماری ئیسلامی (ئێران).

1989 / (یاسر عەرەفات) كرا بەسەرۆكی دەسەڵاتدارێتی (فەڵەستین) ی .

1998 / دەرچوونی ژمارە (سفر) ی گۆڤاری (مافی ئافرەت) لە شاری (هەولێر).

2001 / (سلۆڤۆدان میلۆسلۆڤیج) ی سەرۆكی پێشووی (سڕبیا) خۆیدا بەدەست هێزەكانی نوێی (یۆگسلاڤیا).

2002 / كۆچی دوایی نووسەرو بیریاری )كورد( (مەسعود موحەمەد) لەشاری (هەولێر).

 

 

هه‌واڵی گرنگ