ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (2/4) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (2/4) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە

 

 

2/4

---- / ڕۆژی جیهانی نەخۆشی ئۆتیزم.

---- / ڕۆژی جیهانی كتێبی منداڵان.

1118 / كۆچی دوایی (بالدوینی یەكەم) پاشای (قودس) و سەرۆكی یەكەم هەڵمەتی خاچدروشمەكان بۆسەر جیهانی ئیسلامی.

1262 / كۆچی دوایی (عەبدولعەزیز عەبدولسەلام ئەبی قاسم) ناسراو بە (عیزەددین عەبدولسەلام)، ناوبراو یەكێك بووە لەو كەسانەی زۆر بەرەنگاری دەسەڵاتدارەكان دەبوەوە، تاوەكو بە سوڵتانی زاناكان ناسرا.

1791 / كۆچی دوایی سیاسەتمەداری (فەرەنسی) (میرابۆ) یەكێك لەسەركردەكانی شۆڕشی (فەرەنسا).

1885 / لەدایك بوونی ئەدیبی گەورە (ئەحمەد حەسەن زەیات) خاوەنی گۆڤاری (ریسالە) و ئەندامی كۆڕی كۆمەڵەی زمانی عەرەبی لە (میسر).

1896 / كۆچی (عەبدولڵا نەدیم) ی ووتاربێژی شۆڕشی (عورابی) لە (میسر).

1902 / یەكەم فلیمی سینەمایی لە جیهان پێشاندرا، لە وویلایەتی (كالیفۆرنیا).

1917 / (ویلسۆن) ی سەرۆكی (ئەمریكا) جەنگی لە دژی (ئەڵمانیا) ڕاگەیاند.

1918 / هێزەكانی (بەریتانیا) چوونە ناو (فەڵەستین).

1930 / (هیلاسلاسی) بووە ئیمپراتۆری (حەبەشە).

1933 / بۆ یەكەم جار دوو فرۆكەی (بەریتانی) گەیشتنە لوتكەی چیاكانی (ئەڤەرێست).

1941 / (ڕەشید عالی گەیلانی) دەستی كرد بە جوولەی كودەتاكردن لە (عێراق) بەپاڵپشتی حكومەتی (ئەڵمانیا)، بەڵام (ئینگلیز) ەكان ئەو بوارەیان پێنەداو لەبەرواری (30/5/1941) چوونە ناو شاری (بەغدا).

1946 / دامەزراندنی (حزبی ئیستیقلال) لە (عێراق).

1953 / كۆچی دوایی (موحەمەد كورد عەلی) نووسەری گەورەی (سوری).

1959 / مۆركردنی پەیمانی (بەغدا).

1972 / لەدوای ئەوەی لەساڵی (1950) (چارلی چاپڵن) ئەكتەری پێكەنیناوی (ئەمریكی) ووڵاتەكەی جێهێشتبوو بەهۆی تۆمەتبار كردنی بە (شیوعی) ناوبراو گەڕایەوە ووڵاتەكەی.

1983 / كۆچی دوایی (د.عەبدولڵای كاتب) یەكێك لە بەناوبانگترین دكتۆری نەشتەرگەری لە (میسر).

2003 / (سەدام حوسێن) ی سەرۆكی دیكتاتۆری (عێراق) داوای لە (كورد) كرد یارمەتی هێزەكانی (ئەمریكا) نەدەن.

2004 / حكومەتی (كۆریای باشوور) بڕیاریدا (3000) سەرباز ڕەوانەی (هەرێمی كوردستان) بكات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ