ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (3/4) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لە مێژوودا ... (3/4) بزانن لەم بەروارە چی ڕوویداوە

 

 

3/4

---- / ڕۆژی جیهانی تەندروستی.

1075 / كۆچی دوایی (ئەبی جەعفەر عەبدولڵای كوڕی ئەحمەد قادر بیللا) ی ناسراو بە (قائیم بیئەمریللا)

1336 / لەدایك بوونی سەركردەی (تەتەر) ی (تەیموری لەنگ).

1512 / سوڵتان (بایەزیدی دووەم) ی (عوسمانی) لە كورسی دەسەڵات هاتە خوارەوەو سوڵتان (سەلیمی یەكەم) ی كوڕی جێگای كردەوە.

1708 / هێزەكانی (عوسمانی) و عەرەبەكان توانیان دوای جەنگێكی درێژخایەن توانیان شاری (وەهران) لەووڵاتی (جەزائیر) لەژێر دەستی هێزەكانی (ئیسپانیا) دەربهێنن.

1829 / دەرچوونی بڕیاری باڵاپۆشی بۆ (هێزی سەربازی و پیاوانی ئایینی و فەرمانبەران) ی دەوڵەتی (عوسمانی).

1863 / سوڵتان (عەبدولعەزیزی یەكەم) ی (عوسمانی) سەردانی (میسر) ی كرد، بەمەش دووەم سوڵتانی (عوسمانی) دوای (سەلیمی یەكەم) بەرلە (345) ساڵ پێش ئەو بەروارە سەردانی ئەو ووڵاتەی كردبوو.

1917 / لەدایك بوونی (سەمیرە موسا) یەكێك لەزانا گەورە بەتواناكانی بواری ئەتۆم، ناوبراو ڕێگەی پێدرا بچێتە ناو كۆمپانیا نهێنییەكانی بواری ئەتۆم لەوویلایەتە یەكگرتووەكانی (ئەمریكا)، بەڵام بەهۆی ڕووداوێكی نادیاری ئۆتۆمبێل كۆچی دوایی كرد.

1924 / لەسەر دەستی (كەمال ئەتاتورك) خەلافەتی (عوسمانی) هەڵوەشایەوەو تەواوی خانەوادەكەشیان بۆ دەرەوەی ووڵات دوورخرانەوەو بەم شێوەیەك كۆتایی بەخەلافەتی (عوسمانی) یەكان هات كەماوەی سەدان ساڵ حوكمی بەشێكی زۆری جیهانیان كرد.

1925 / شەڕی گەورەی شیوی (میندۆ) لەنێوان سوپای (توركیا) و شۆڕشگێڕانی (كورد) روویدا.

1932 / داستانی (دۆلا ڤاژێ‌) لەنێوان پێشمەرگەی (كوردستان) و سوپای (عێراق) روویدا.

1935 / بۆ یەكەم جار گۆرانی بێژی (میسر) ی (ئوم كەلسوم) گۆرانی بۆ ڕادیۆی (میسر) تۆماركرد.

1939 / كۆچی دوایی (مەلیك غازی كوڕی فەیسەڵ) لە ئەنجامی تاپۆن كردنی ئۆتۆمبێلەكەیان، دوایش هێزەكانی (بەریتانیا) تاوانباركران بە كوشتنی مەلیك.

1941 / دامەزراندنی حكومەتی بەرگری نیشتمانی لەلایەن (ڕەشید عالی گەیلانی).

1947 / زامداربوونی (مەلا موستەفا) لەشەری (بەری زەر).

1948 / بەبۆنەی شكستهێنانی پەیمانی (پۆرتسمۆس) لەشاری (هەڵەبجە) خۆپێشاندان ڕێكخرا.

1952 / لەدایك بوونی (موحەمەد سەعید كەتاتنی) ئەكادیمی و سیاسەتمەداری (میسر) ی و سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی گەل و یەكێك لەسەركردە ناودارەكانی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین.

1958 / لەدایك بوونی (ئەبو عەلا ماچی) ی یەكێك لە بیریارە ئیسلامییەكانی (میسر).

1991 / بڕیاری ژمارە (687) لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەرچوو، كەبڕیاری ڕاگرتنی جەنگیدا لەسەر (عێراق) كە كوەیتی داگیركردبوو.

1994 / لەنزیك شارۆچكەی (عەربەت) چەند چەكدارێك (لیسی سمیس) ی لەئاژانسی دەنگ و باسی (فەرەنسی) دەكوژن.

2002 / لەشاری (جەنین) هێزەكانی (ئیسرائیل) ی ژمارەیەكی زۆر لەهاوڵاتیانی (فەڵەستین) یان كوشت.

2004 / كۆمەڵی (ئیخوان موسلیمین) ی (میسر) ی پرۆژەیەكی چاكسازیان راگەیاند، بەمەبەستی چاكسازی كردن لەووڵاتەكەیان.

2010 / لەدوای ئاشكرا كردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان (كورد) جارێكی تر (جەلال تاڵەبانی) بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری (عێراق) كاندید كرد.

 

هه‌واڵی گرنگ