ئەندامێتی تەواوی فەڵەستین لە نەتەوە یەكگرتووەكان، دەخرێتە دەنگدانەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەندامێتی تەواوی فەڵەستین لە نەتەوە یەكگرتووەكان، دەخرێتە دەنگدانەوە

لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا، پرۆژە بڕیارێك پێشكەش دەكرێت لە بارەی بوونە ئەندامی تەواوی فەڵەستین لە نەتەوە یەكگرتووەكان.

نوێنەرایەتی هەمیشەی فەڵەستین لە نەتەوە یەكگرتووەكان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كرد كە پرۆژە بڕیارەكە بە ناوی گرووپی عەرەبیەوە لەلایەن جەزائیرەوە ئامادەكراوە.

لە دەقی پرۆژە بڕیارەكەدا هاتووە: "پێشنیار دەكرێت فەڵەستین وەك ئەندامێكی تەواو لە كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان وەربگیرێت".

بەپێی ئەو زانیارییەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو كەوتووە، چاوەڕوان دەكرێت پرۆژە بڕیارەكە لە كۆبوونەوەی پەیوەست بە فەڵەستین كە لە ١٨ی نیساندا لەسەر ئاستی وەزیران لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ساز دەكرێت، دەنگی لەسەر بدرێت.

كاتێك پرۆژەی ئەندامێتی فەڵەستین هاتە ئاراوە، حكوومەتی ئەمریكا پەیامی بەكارهێنانی ڤیتۆی دا.

بۆ پەسەند كردنی پرۆژە بڕیارەكە پێویستە لە كۆی ١٥ ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێنج ئەندامە هەمیشەییەكە دەسەڵاتی ڤیتۆ بەكارنەهێنن و پرۆژەكەش نۆ دەنگی بەڵێ بەدەستبهێنێت.

ئەگەر لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا بڕیارێكی ئەرێنیی دەرچوو، ئەوا پرۆژەكە ڕەوانەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكرێت و، پێویستە دەنگی دوو لەسەر سێی كۆی ١٩٣ ئەندامەكەی بەدەستبهێنێت.

 

هه‌واڵی گرنگ