فڕۆکەخانەی دوبەی گەشتە ئاسمانیەكانی راگرت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فڕۆکەخانەی دوبەی گەشتە ئاسمانیەكانی راگرت

بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا و دروستبوونی لافاو لە دوبەی، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی شارەکە تاوەکو 18ـی نیسان ڕاگیران.  

بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی دوبەی ڕایگەیاند: "بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوای نێو شار، داوا لە گەشتیاران دەکەین نەیەنە فڕۆکەخانە".

ئاماژەی بەوەش كردووە، دواکەوتن لە خشتەی گەشتەکان و لایەنگری لە ڕێڕەوی ژمارەیەک گەشتی دیکەدا بە شێوەیەکی بەردەوام هەیە، کاریش بۆ چارەسەرکردنیان دەکات.

دوێنێ سێشەممە لە ماوەی تەنیا 12 کاتژمێردا نزیکەی 100 ملیمەتر باران لە دوبەی باریوە، کە ئەم ڕێژەیە نزیکە لەوەی لە ساڵێکدا تۆمار کراوە؛ بەمەش لافاو کووچە و کۆڵانەکانی ئەو شارەی گرتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ