قائیمقامی ماوەت رایدهگهیهنێت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ به فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دووجار سنووری شارباژێڕ بۆردوومان کرا.
ئهمڕۆ چوار شهممه 17ى نیسانى 2024، کامەران حەسەن، قائیمقامی ماوەت ئاماژهى بهوهكرد، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووجار سنوورى شارباژێڕ بۆردوومان کراوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، لە بۆردوومانى یهكهمدا لە گوندی کرنە گرگاشی خانوویهکی چۆڵ کراوەتە ئامانج، چونكه کەسی تێدا نەبوو، زیانی گیانیی نەبووە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە دووەم بۆردووماندا دارستانی تەژە و شیلانە لە سنوورەکە کراوەتە ئامانج و ئهویش هیچ زیانێکی نەبووە.