بەكر حەمە سدیق زانیاری لەبارەی 3 مووچەی ساڵی رابردوو ئاشكرا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەكر حەمە سدیق زانیاری لەبارەی 3 مووچەی ساڵی رابردوو ئاشكرا دەكات

 

 

پارێزەری گێڕانەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەبێت حكومەتی عێراق مووچەی سێ‌ مانگی كۆتایی ساڵی (2023) ی مووچەخۆرانی هەرێم بدات.

پارێزەر (بەكر حەمە سدیق) نووسیویەتی، بەرێزان پێشتریش ئەمەم وت، موچەی (3) مانگەكەی ساڵی (2023) لەنێو بڕیاری ژمارە (224/اتحادیە/2023) دایە پێویست ناكات بەدوایدا بگەڕێن، جا وەزارەتی دارایی لەهەر دەرفەتێكدا كەخۆی دیاری دەكات لەگەڵ مانگەكانی تردا دەیدات، ناشتوانێ لەوە رابكات، چونكە بڕیارەكەی دادگا لەوەشدا روونە كەدەبێ موچەی فەمانبەران بۆ ساڵی (2023) بدات، هیوادارم لەنزیكترین كاتدا داخڵی موچەی بكەن، چاوی فەرمانبەران بەوەش گەش بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ