کۆمپانیای فۆڕد نزیکەی 500 هەزار ئۆتۆمبێلی لە بازاڕدا دەکشێنێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کۆمپانیای فۆڕد نزیکەی 500 هەزار ئۆتۆمبێلی لە بازاڕدا دەکشێنێتەوە

بەهۆی بوونی کێشە لە پاترییەکانیاندا، کۆمپانیای فۆڕد زیاتر لە 456 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆری بڕۆنکۆ سپۆرت و ماڤریک لە بازاڕەکاندا دەکشێنێتەوە.

هەفتەی رابردوو بەکارهێنەرانی هەردوو جۆری ئۆتۆمبێلی بڕۆنکۆ سپۆرت و ماڤریکی کۆمپانیای فۆڕد، کورتەنامەیەکیان پێگەیشتووە و تێیدا هاتووە، "ئێمە پابەندین بە دڵنیابوون لە سەلامەتی و رەزامەندی کڕیارەکانمان".

یاسای کۆمپانیاکە بەو جۆرەیە کە لەکاتی هەبوونی کێشە لە ئۆتۆمبێلدا خاوەنکانیان دەتوانن بەبێ هیچ تێچوویەک ئۆتۆمبێلەکانیان چاکبکەنەوە لە بریکارە سەرەکییەکانی کۆمپانیاکە.

گرفتەکە لە بارگاویبوونەوەی پاتری ئۆتۆمبێلەکانی جۆری برۆنکۆ سپۆرتی نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2024 و ماڤریکی نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2023 دایە.

بەهۆی ئەو گرفتەوە گڵۆپی نیشاندەر لەسەر داشبۆردی ئۆتۆمبێلەکە شۆفێر ئاگادار دەکاتەوە و گرفت لە پاتری ئەو دوو جۆرەی ئۆتۆمبێلەکەدا وا دەکات لەناکاو ئۆتۆمبێلەکە هێزی لێخوڕینی لەدەست بدات.

بۆ ئەو مەبەستە کۆمپانیاکە لە رێگای کورتە نامەیەکەوە کڕیارەکانی ئاگادرا دەکاتەوە کە لەو کاتەی بۆیان دیاریکراوە ئۆتۆمبێلەکانیان ببەنە بریکارەکانی کۆمپانیای فۆڕد بە مەبەستی چاککردنەوەیان.

 

هه‌واڵی گرنگ