کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا

 پێشبینی کەش وهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، رۆژی پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با لەسەرخۆو مام ناوەند دەبێت لە نێوان 10-20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، هەروەها پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ 17ی نیسانی 2024 و ئاراستەی با لە باكوری خۆرئاواوە دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سەبارەت بە كەشوهەوای رۆژی هەینی 19ی نیسانی 2024 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

 

هه‌واڵی گرنگ