سۆران عومەر: لە فرۆشتنی هەر بەرمیلێک نەوت هەرێم 6 دۆلاری بۆ ماوەتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سۆران عومەر: لە فرۆشتنی هەر بەرمیلێک نەوت هەرێم 6 دۆلاری بۆ ماوەتەوە

سۆران عومەر رایگەیاند، هەرێم لەساڵی 2023 بڕی 93 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، لەو بڕە 31 ملیۆن بەرمیلی تا 25/3 بەبۆری هەناردەکراوە، 11 ملیۆن بەرمیلی دراوە بەعێراق

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی نیسانی ساڵی 2024 سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بەنوسراوی فەرمی زانیاری بەرهەمهێنانی نەوت دەخەنە بەردەست تیمی وردبینی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم بەپێی نوسراوەکە هەرێم لەساڵی 2023 بڕی 93 ملیۆن و 829 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، لەو بڕە 31 ملیۆن بەرمیلی تاکو 25/3/2023 بەبۆری هەناردەکراوە، 11 ملیۆن و 816 هەزار بەرمیلی دراوە بەعێراق، 16 ملیۆن و 563 هەزار بەرمیلی گوایە لەناوخۆ بەکارهاتووە بۆ پاڵاوتنی هەر بەرمیلێکی 705 حەوت دۆلارو نیو دراوە بە پاڵاوگە! لەکاتێک دا ئەو پاڵاوتنە بەبازرگانی فرۆشراوەو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ نەبووە!

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەم نێوەندەدا 33 ملیۆن و 829 هەزار بەرمیل نەوت دیار نیە! هەرێم دەڵێ ڕاستەوخۆ فرۆشتومانە بە پاڵاوگەکان بە (1 ترلیۆن و 357 ملیار دینار) ئەمە ئەو نەوتەیە کە بەتەنکەر دەیفرۆشن و دەبرێتە دەرەوە بەقاچاخ!

ئەوەشی خستۆتەڕوو، داهاتی نەوت ساڵی 2023 بە 3 ملیارو 621 ملیۆن دۆلار دانراوە. و خەرجی نەوت بە 3 ملیارو 67 ملیۆن دۆلار دانراوە. و گوایە تەنها 554 ملیۆن دۆلار ماوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێم! و بەم پێیە لەفرۆشی هەر بەرمیلێک نەوت هەرێم 6 دۆلاری ماوەتەوە

 

هه‌واڵی گرنگ