بەڕێوەبەری بانکەكانى رافیدەین و رەشید بۆ پرسی (تەوتین) بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەڕێوەبەری بانکەكانى رافیدەین و رەشید بۆ پرسی (تەوتین) بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێن

تایبەت بە  تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ، بەڕێوەبەرانى گشتى بانکى رافیدەین و رەشید بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێن.

لە نوسراوێکی فەرمی لیژنەی دەسپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داواکراوە بە بانگهێشتکردنی هەردوو بەڕێوەبەرانی گشتی بانکی رافیدەین و رەشید بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئاماژە بەوەش كراوە، کە ئەو دوو بەڕێوەبەرە گشتییە بانگهێشتی پەرلەمان کراون بۆ کۆبوونەوە لە رۆژی 22ی نیسانی 2024دا، لەسەر هۆکارەکانی دواکەوتنی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پڕۆسەی کردنەوەی هەژماری بانکی بۆیان.

لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراقدا هاتووە ، دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەوتین بکرێت، بەو واتایەی لە بانکە فیدڕاڵییەکان هەژماریان بۆ بکرێتەوە و راستەوخۆ لەلایەن بەغداوە مووچەکانیان دابەشبکرێت، هەرچەندە دەبوو مووچەی مانگی نیسان بەو میکانیزمە دابەشبکرێت، بەڵام نەکرا و ئێستاش پڕۆسەکە نەکەوتووەتە سەرپێ.

 

هه‌واڵی گرنگ