جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: دوایین بڕیار لەبارەی هەڵبژاردن دەدرێت و لەم هەفتەیەدا كۆبونەوەیەك بەڕێوەدەچێت.
دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەم هەفتەیەدا كۆبونەوەیەك لە نێوان نوێنەری پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەردرێت و لەو كۆبونەوەیە دوایین بڕیار لەبارەی هەڵبژاردن دەدرێت.
وتیشی: پارتی لایەنێكی سەرەكییە لە هەرێم قورسە بەبێ ئەو هەڵبژاردن بكرێت، بەڵام یەكێتی جەخت لە ئەنجامدانی دەكاتەوە، ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنیش ئەگەری هەیە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم دروست بكات.