"یان دەبێت گرێبەستە نەوتیییەکان هەمواربکرێنەوە، یاخود دەبێت بودجە هەموار بکرێتەوە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"یان دەبێت گرێبەستە نەوتیییەکان هەمواربکرێنەوە، یاخود دەبێت بودجە هەموار بکرێتەوە"

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، شتێک نییە بە ناوی دابەشکردنی مووچە، بەڵکو ئەوەی هەیە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی ئەو لایەنەیە کە زۆرجار پەنای بۆ دەبەین و ناکۆکییەکان یەکلایی دەکاتەوە.

لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە وتی، شتێک نییە بە ناوی دابەشکردنی مووچە، بەڵکو ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانە و دەستمانکردووە بە جێبەجێکردنی کارەکانی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، سەبارەت بە هەرێمی کوردستان نابێت داوای ماف بکەیت و ئەرکەکانت جێبەجێنەکەیت و پێویستە سەرجەم داهاتە نەوتیی و نانەوتییەکان ڕادەستی عێراق بکرێتەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەی خستەڕوو، ئێمە لە حکومەتى فیدراڵی ناتوانین کرێی 26 دۆلار بۆ یەک بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان خەرجبکەین، چونکە هیچ پشتگرییەکی یاساییمان نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو رێگە چارەمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەوتی هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو، یان دەبێت گرێبەستە نەوتیییەکان هەمواربکرێنەوە، یاخود دەبێت بودجە هەموار بکرێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ