لەئەمریكا خوشكی ژنێكی ڕفێندراو لە عێراق ڕەخنەی توندی لەسودانی گرت و سودانی ڕەتیكردەوە وڵاتەكەی كەمتەرخەمی كردبێت.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی وەزیرانی عێراق پاش نیوەڕۆی هەینی لە میانەی سیمینارێك لە ناوەندی ئەتڵەنتیك كەنسڵ لە واشنتن، لە لایەن ژنێكی ئەو كچە ڕووسیاییە جووەوە ڕەخنەی توندی لێگیرا كە لە ساڵی ڕابردووەوە لە لایەن گروپی ناسراو بە كەتائیب حزبوڵڵای عێراقییەوە لە بەغدای پایتەخت ڕفێندرا.
ئێمما سوركۆڤ خوشكی ئێلیزابێپ سوركۆڤ، هەستایە سەر پێ و بە سودانی وت :"دەبێت شەرم لە خۆت بكەیت، چونكە هیچ ناكەیت بۆ ڕزگاركردنی خوشكەكەم."
لە وەڵامدا سودانی ڕەتیكردەوە وڵاتەكەی كەمتەرخەمی كردبێت لە گەڕان بە دوای خوشكەكەیدا.