دانیشتوانی گوندێكی سلێمانی: كەسانێكی دەستڕۆیشت و لەهەوڵدان زەویەكانمان داگیربكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دانیشتوانی گوندێكی سلێمانی: كەسانێكی دەستڕۆیشت و لەهەوڵدان زەویەكانمان داگیربكەن

لە گوندێكی سنوری سلێمانی شوێنی حەوت تەن گەنم سوتێنراوەو خاوەنەكەشی دەڵێت لەلایەن كەسانی دەستڕۆیشتوەوە زوڵممان لێدەكرێت و دەیانەوێت زەوویەكانمان داگیر بكرێت.

ئەمڕۆ شەممە دانیشتوانی گوندی سۆتكەی ئاغجەلەر لەسلێمانی سەبارەت بە سوتانی شوێنی حەوت تەن گەنم لە گوندەكەیان گردبونەتەوەو داوا لەبەرپرسانی شاری سلێمانی دەكەن لەزووترین كاتدا بەدەم داواكارییەكەیانەوە بێن.

دانیشتوانی ئەو گوندە ئەوەیان خستەڕوو: ئێمە لەلایەن كۆمەڵێك كەسی دەستڕۆیشو زوڵمان لێكراوەو دەیانەوێت زەوییەكانمان داگیربكرێت و لەئێستاشدا شوێنی حەوت تەن گەنمان سوتێنراوە.

ئەو هاوڵاتیانەوە ئەوەشیان خستەڕوو: لەلایەن پۆلیسەوە لێكۆڵینەوە كراوەو هەموو زانیارییەكان كۆكراوەتەوەو بڕیاری دەستگیركردن بۆ چەند كەسێك دەركراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی كەسی دەستڕۆیشتویان لەپشتە تائێستا دەستگیرنەكراوەو بابەتەكەش بەو ئاڕاستە دەڕوت كە مافی ئێمە بخورێت.

 

هه‌واڵی گرنگ