سەرچاوەیەك: لیستی مووچەی مانگی پێنج بە دوو شێوە ئامادە دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرچاوەیەك: لیستی مووچەی مانگی پێنج بە دوو شێوە ئامادە دەكرێت


ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران لەكۆتایی نزیك بووەتەوە و ھێشتا رەوانەی بەغداد نەكراوە، بۆ مانگی پێنجیش دوو لیست ئامادە دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بەمیدیای فەرمی یەكێتی ڕاگەیاند: لە ئێستادا ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چوار لە كۆتایی نزیك بوەتەوە، بۆ ئەوەی رەوانەی بەغداد بكرێت.

وتیشی: ھیچ رێنماییەك بۆ چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران نییە، بەڵام فەرمانگەكان بەپێی ئاگاداركردنەوەیان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لیستەكان ئامادە دەكەن، لە ئێستاشدا لیستی مووچەی مانگی ٥ بە پلە بەرزكردنەوە و بەبێ پلە بەرزكردنەوە ئامادە دەكەن.

پێشتر ئارام عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی ھەرێم راگەیاندبوو: لەگەڵ بەرێوەبەری میلاكاتی وەزارەتەكان كۆبوونەتەوە بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەمانبەرانی ھەرێم، وەزارەتەكان سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی پلەبەرزكردنەوەن، دەبێت تا ١ی ئایار ھەموو وەزارەتەكان لیستی پلەبەرزكردنەوە بنێرن بۆ دیوانی وەزارەتی دارایی.

 

هه‌واڵی گرنگ