سوودانی: هیوادارین پڕۆسەی بە بانكیكردن بەردەوامبێت, بۆئەوەی بتوانین بەردەوامبین لە پێدانی مووچە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سوودانی: هیوادارین پڕۆسەی بە بانكیكردن بەردەوامبێت, بۆئەوەی بتوانین بەردەوامبین لە پێدانی مووچە

كوردیو

سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"دادگای فیدراڵیی بڕیاریداوە بەغداد راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات لەڕێی بانكە حكومی و پەسەندكراوەكانەوە".

محەمد شیاع سودانی, سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی كێشە داراییەكانی نێوان بەغداد و هەرێم ڕایگەیاند،"سروشتی كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان, كێشەی سیاسی نین, بەڵكو كێشەی یاسایی و هونەرین".

ئاماژەی بەوەشداوە،"بەرلەوەی باس لە كێشەكان بكەم دەبێت ئەوە بزانین, پابەندبوون و مافەكان هەیە, لەسەر ئاستی هەرێم بێت یان ناوەند،ناكرێت باسی ماف بكەیت لەكاتێكدا پابەندی ئەركەكانت بەرامبەر بە دەوڵەتی فیدراڵ نەبیت،ئەوە دەبێتە داوایەك بۆ شێواندنی سیستمی فیدراڵی و هاندانی لایەنی دیكەش بۆ گرتنەبەری هەمان رێگە دژی دەوڵەت".

ئاماژەی بەوەشداوە،"ئەوەی كە پەیوەندی بە مووچەوە هەیە, شتێك نییە بەناوی كێشەی دابەشكردنی مووچە, بەڵكو رێژەیەكی پەسەندكراو هەیە، رێكارێك هەیە چەندین ساڵە كاری پێدەكرێت, كە دیاریكردنی رێژەی (12.67%) لە كۆی خەرجییە گشتییەكان بۆ هەرێم, ئەو گوژمەیەش لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵیەوە رەوانە دەكرێت".

باسی لەوەشكردووە،"لەبەرامبەردا دەبێت هەرێم داهاتە نەوتی و نانەوتییەكانی رادەستبكات, وەك چۆن لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەش هەمان شت دەكرێت،ئەوە پابەندییەكی دەستوری یاساییە و لە یاسای هەموو بودجەكانی رابردوشدا بوونی هەبووە".

ڕاشیگەیاندووە،"كاتێك كێشەی راگرتنی هەناردەكردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهان سەریهەڵدا, كە دادگای ناوبژیوانی لە پاریس بڕیاری لێدا, بڕیارەكەش بەهۆی سكاڵایەكی حكومەتی عێراقییەوە بوو, كە لە ساڵی (2012) تۆماریكردبوو، بەهۆی ئەوەی نەوتی هەناردەكراوی هەرێم بێ ئاگاداری سۆمۆ كراوە و پێچەوانەی دەستوورە, دادگاكەش مافی دا بە عێراق و بەوەش توركیا هەناردەی نەوتەكەی راگرت،ئەوەش كاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هاوڵاتیانی هەبوو, كە پێشتر مانگانە مووچەیان وەردەگرت".

دەشڵێت،"بەشێك لە فەرمانبەران داوایەكی یاساییان لە دادگای فیدراڵی دژی حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم تۆماركرد بۆ ئەوەی هەردوولایان پابەندبن بە خەرجكردنی موچەكانیان،دادگا بڕیاریدا بەوەی دەبێت حكومەتی ناوەند پابەندبێت بە پێدانی راستەوخۆی موچە بە فەرمانبەرانی هەرێم لەڕێی بانكە حكومیە فەرمی و پەسەندكراوەكانەوە".

سوودانی ڕاشیگەیاندووە،"دەستمان كرد بە جێبەجێكردنی بڕیارەكە و بە برایانمان لە كوردستان راگەیاند, بە گرنگی دەستپێكردن بە تەواوكردنی پرۆسەی بە بانكیكردنی موچەكانیان بۆ ئەوەی كارەكان بە رێكوپێكی بەڕێوەبچێت, دوور لە دەستی دەستییكردن كە كاریگەری لەسەر فەرمابنەران دەبێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"مووچەی هەردوو مانگی شوبات و ئازارمان دابەشكرد, بۆ ئەو دوو مانگە نزیكەی یەك ملیار و نیو دۆلارمان رەوانەی هەرێم كرد كە پێش جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمدا دابەشكرا".

ئەو دەڵێت،"هیوادارین پرۆسەی بە بانكیكردن بەردەوامبێت, بۆ ئەوەی بتوانین بەردەوامبین لە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگا و پێدانی بەردەوامی مووچەكان".

جێگەی باسە، لەسەر سكاڵای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ڕۆژی 21-2-2024 دادگای باڵای فیدڕاڵیی كۆبوویەوە و سەرۆكی دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند،"هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا مولزەمن بە چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و دابەشکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا".

لە بڕیارەكەدا هاتووە،"دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان "نادەستوورییە" و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی بەغدا بکات".

هەر لەسەر سكاڵاكەی یەكگرتووی ئیسلامی، دادگای باڵای فیدراڵیی ڕایگەیاند،" پێویستە حکومەتی عێراق بەبێ قەرز مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات".

دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێم، بەكر حەمە سدیق پارێزەرەكەی یەكگرتوو ڕایگەیاند،"ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو پاڵپشتی سەرەكی و یەكەمی تۆماركردنی سكاڵا بوو لە دادگای فیدراڵی لەبارەی دواكەوتن و نەدان و فەوتانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان".

 

هه‌واڵی گرنگ