كوتلەی یەكگرتوو لەبەغدا: چارەسەری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە هەوڵی یەكگرتوو بوو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كوتلەی یەكگرتوو لەبەغدا: چارەسەری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە هەوڵی یەكگرتوو بوو

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو كوتلەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق كۆبویەوەو دوای پێگەیاندنی سوپاس بۆ نوێنەرانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بۆ خەمخۆریان بۆ مووچەخۆرانی هەرێم، دڵنیایی پێداین كە لەخەمی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندان.

ئەمڕۆ شەممە د.موسەننا ئەمین پەرلەمانتار لەكوتلەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكۆنفراسێكی هەواڵیدا ئەو چەواشەكارییانەی ڕەتكردەوە كە بەشێك لەفراكسیۆن و لایەنە سیاسیەكان خۆیان بەخاوەنی چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغدا دەزانن.

د.موسەننا ئەمین وتی: پێشتر بەڕێز ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەگەڵ كوتلەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پارێزەرەكەی لە بەغدا كۆبۆتەوەو ڕایی سپاردین كە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەیی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكەین و هاوڵاتیان و مووچەخۆران لەو دۆخە چەقبەستویە ڕزگار بكرێن كە چەندین ساڵە بونەتەقوربانی، ئێمەش دواتر وەك هەمووان بینیان لەدادگای فیدراڵی داوایەكمان پێشكەش كردو لە ئەنجامدا توانیمان ماف بۆ هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بگەڕێنینەوەو كۆتایی بە سیاسەتی بریسیكردنیان بهێنین.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق كۆبوینەوەو بەڕێزیان دڵنایی پێداین كە خەمی ئەوان خەمی مووچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوەو ئەوان كار بۆ چەسپاندنی عەدالەت دەكەن و لە داهاتووشدا كار بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانی دیكەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و مووچەخۆران دەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ