كوردی‌و
د.موسه‌ننا ئه‌مین په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتووی ئیسلامیی ڕایدەگەیەنێت،"سكاڵاى تایبه‌ت به مووچه پێشنیارى ئه‌میندارى گشتىی یه‌كگرتوو بووه و سكاڵاكه ته‌نها یه‌كگرتوو خاوه‌نیه‌تى".
ئەمڕۆ شەممە 20-4-2024 فراكسیۆنى یه‌كگرتووی ئیسلامیی له په‌رله‌مانى عێراق كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر پرسى مووچه و سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى عێراق سازكرد.
له كۆنگره‌كه‌دا د.موسه‌ننا ئه‌مین ڕایگه‌یاند،"سكاڵاى تایبه‌ت به مووچه پێشنیارى ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو بووه و سكاڵاكه ته‌نها یه‌كگرتوو خاوه‌نیه‌تى".
ئاماژەی بەوەشدا،"چاره‌سه‌ركردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم به هه‌وڵى یه‌كگرتوو و پارێزه‌ره‌كه‌ى بووه".
د.موسه‌ننا راشیگه‌یاند،"كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى عێراق ئه‌نجامدا و تاوتوێى بابه‌تى مووچه و مووچه‌خۆرانمان كرد".