هەڵوێستی دادگای فیدراڵیی لەبارەی سێ مووچەكەی ساڵی ڕابردوو ئاشكرا دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵوێستی دادگای فیدراڵیی لەبارەی سێ مووچەكەی ساڵی ڕابردوو ئاشكرا دەكرێت

كوردیو

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەڵوێستی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی سێ مووچەی ساڵی ڕابردوو ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ شەممە 20-4-2024 د.موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،"دادگای فیدڕاڵی عێراق پێی ڕاگەیاندین لە بابەتی یەکلاکردنەوەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردووی مووچەخۆرانی هەرێم لە تایبەتمەندی دادگاکەدا نییە".

ڕوونیشیكردووە،"دەربارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ پڕۆسەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێی ڕاگەیاندین، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕوونە، کە دەبێت مووچەی فەرمانبەران لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراقەوە دابەشبکرێت، کە ناوی چواری، پلەی وەزیفی، بڕی مووچەکەی لە بانکێکی عێراق جێگیرکرابێت، دواتر خۆی دەتوانێت بە هەر شێوەک بێت وەریبگرێت".

وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا کردووە، داوایکردووە کە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی مووچە زانیاری مووچەخۆران ڕەوانەی بەغدا بکەن.

جێگەی باسە،لەسەر سكاڵای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ڕۆژی 21-2-2024 دادگای باڵای فیدڕاڵیی كۆبوویەوە و سەرۆكی دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند،"هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا مولزەمن بە چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و دابەشکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا".

لە بڕیارەكەدا هاتووە،"دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان "نادەستوورییە" و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی بەغدا بکات".

هەر لەسەر سكاڵاكەی یەكگرتووی ئیسلامی، دادگای باڵای فیدراڵیی ڕایگەیاند،" پێویستە حکومەتی عێراق بەبێ قەرز مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات".

دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێم، بەكر حەمە سدیق پارێزەرەكەی یەكگرتوو ڕایگەیاند،"ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو پاڵپشتی سەرەكی و یەكەمی تۆماركردنی سكاڵا بوو لە دادگای فیدراڵی لەبارەی دواكەوتن و نەدان و فەوتانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان".

 

هه‌واڵی گرنگ