د.موسه‌ننا ئه‌مین: كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كۆتایی هاتووه‌ و چاره‌سه‌ر بووه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د.موسه‌ننا ئه‌مین: كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كۆتایی هاتووه‌ و چاره‌سه‌ر بووه‌

د. مووسەننا ئەمین رایگەیاند، كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كۆتایی هاتووه‌ و چاره‌سه‌ر بووه‌ و سه‌رۆكی دادگا وتی ده‌بێت مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌ بانكی فیدڕاڵی هه‌ژمار بكه‌نه‌وه

ئەمڕۆ شەممە 20ی نیسانی ساڵی 2024 د.كووسەننا ئەمین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەبارەی كۆبوونەوەی فراكسیۆنی یەكگرتوو و سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی رایگەیاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی ئه‌نجامدا و پرسی مووچە و بودجەمان لەگەڵ سەرۆكی دادگا تاوتوێ كرد 

وتی، لە كۆبوونەوەكە سوپاسی سەرۆكی دادگای فیدڕاڵیمان كرد لەبارەی ئەو بڕیارانەی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندای و دڵی ئێمە و هاوڵاتیانی هەرێمی خۆش كرد

ئاماژەی بەوەشكرد، چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران به‌ هه‌وڵی یه‌كگرتوو و پارێزه‌ره‌كه‌ی بوو كە پێشتر ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشنیاری تۆماركردنی سكاڵاكەی كردبوو.

ئەوەشی خستەڕوو، سه‌رۆكی دادگا وتی ده‌بێت مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌ بانكە فیدڕاڵییەكان هه‌ژمار بكه‌نه‌وه و كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كۆتایی هاتووه‌ و چاره‌سه‌ر بووه

 

هه‌واڵی گرنگ