تەندروستی غه‌ززه رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 34 هه‌زار و 49 كه‌س شەهید كراون و 76 هه‌زار و 901 كه‌سیش برینداربوون.
ئەشرەف قودرە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئه‌مڕۆ شەممە 20ی نیسانی ساڵی 2024 نوێترین ئاماری جه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و تائێستا 34 هه‌زار و 49 كه‌س شەهیدكراون.
ئەوەشی خستەڕوو، ئیسرائیلی داگیركەر لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4 كۆمەڵكوژی دیكەی ئەنجامدا لە ئاكامدا 37 كەسی دیكە شەهیدكران لە غەززە
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه كه له رێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات 76 هه‌زار و 901 كه‌س برینداربون.