شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پچڕانی بۆری بەشێک لە ئاوەڕۆی شەقامی بازنەیی مەلیک محمود کێشە بۆ شەقامەکە دروست دەبوو بە تایبەت لەکاتی باران باریندا و تیمەکانی بەشی ئاوەڕۆ سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.
ئەمڕۆ شەمە 20_ی نیسان_ی 2024 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بونی کێبڵی کارەبا و ئینتەرنێت کارەکە دواکەوتووە و پاشان تیمەکانمان هەستان بەگۆڕینی بۆری ئاوەڕۆکە و درووستکردنی بۆکس بۆ ئاوڕۆکە و بەستنەوەی بەئاوەڕۆی سندوقی کە دەکەوێتە ژێر شەقامی سەرەکی 60 مەتری.
هەروەها ئەوەشی خستۆتەروو، لە ماوەیەکی کەمدا شەقامەکە چاکدەکرێت و قیرتاودەکرێتەوە .