وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت،بڕیارە سبەی دابەشكردنی سەبەتەی سێیەمی خۆراك لە تەواوی عێراق دەست پێ بكات
ئەمڕۆ شەممە 20ـی نیسان_ی 2024 ،ئەسیر داود وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، سبەی دابەشكردنی سەبەتەی سێیەمی ئەمساڵی خۆراك دەست پێ دەكات.
لای خۆشیەوە لاما مووسەوی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دەڵێت، كۆمپانیاكان ئامادەكاری و كارە تەكنیكی و كارگێڕییەكانیان تەواو كردووە بۆ وەرگرتنی ئەو كەرەستانەی كە بۆ سەبەتەی خۆراك بۆ بریكارەكان دابین دەكرێت.
باسی لەوەش كردووە، سەرەتای دابەشكردنی بەشەخۆراك لە پارێزگا و گەڕەكە هەژارنشینەكان دەست پێ دەكات، بۆیە پێویستە سبەی بریكارەكانی خۆراك سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خۆراكی شارەكانیان بكەن بۆ تەواوكردنی رێكارەكان.