رۆژانە 200 حاڵەتى جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق تۆمارکراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رۆژانە 200 حاڵەتى جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق تۆمارکراوە

ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق ڕایدەگەیەنێت، حاڵەتەکانى جیابوونەوەى هاوسەران لە عێراق زیادیکردووە و تەنیا لەماوەى یەک مانگدا، رۆژانە 200 حاڵەتى جیابوونەوە تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ى نیسانى 2024، ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى عێراق، ئامارى حاڵەتى جیابوونەوەى لە عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە مانگى ئازارى رابردوودا، 24 هەزار و 88 حاڵەتى هاوسەرگیریکردن ئەنجامدراوە، هەروەها رێژەى جیابوونەوەش لەو مانگە گەیشتووەتە شەش هەزار و 222 حاڵەت.

باسی لەوەشكرد، بەگوێرەى ئەو ئامارە، رۆژانە لە دادگاکانى سەرانسەرى عێراق، 207 حاڵەتى جیابوونەوە روویداوە، کە لەکاتژمێرێکدا هەشت حاڵەتى جیابوونەوە تۆمارکراوە، لەو چوارچێوەیەش بەغدادى پایتەختى عێراق، لەپلەى یەکەمى ریزبەندییەکەدایە بۆ ئامارى هاوسەرگیرکردن و جیابوونەوەى هاوژینان.

 

هه‌واڵی گرنگ