کەشتییەک لە ئەقریقای ناوەڕاست نقوم بوو بەهۆیەوە نزیکەی 60 کەس خنکان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کەشتییەک لە ئەقریقای ناوەڕاست نقوم بوو بەهۆیەوە نزیکەی 60 کەس خنکان

بەهۆی نوكبونی کەشتییەک لە دەریاچەی مبۆکۆ لە بانگۆیی پایتەختی ئەقریقای ناوەڕاست، لانیکەم 58 کەس خنکان و ژمارەیەکی دیکەش بزر بوون.

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، تۆماس دیماس، بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی مەدەنی، بە ڕادیۆی ناوخۆیی ڕاگەیاندووە، تیمەکانی فریاگوزاری دوای نزیکەی 40 خولەک گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، دەشڵێت: توانیمان تەرمی 58 کەس دەربهێنینەوە، بەڵام نازانین چەندی تر لە ژێر ئاودا ماونەتەوە.

هاوكات وتەبێژی حکوومەت "ماکسیم بالالو" ڕایگەیاند، "ژمارەی سەرەتاییەکان بە مردن و بزر بوون و بریندارەکان لە 30 کەس کەمتر نەبووە".

باسی لەوەش كردووە، "لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی هۆکانی ئەم کارەساتە دەستی پێکردووە".

بە وتەی شایەتحاڵەکان، کە کەشتییەکە زیاتر لە 300 کەسی هەڵگرتووە، ئەمەش زۆر لە توانای خۆی زیاتر بووە، بەرەو شاری ماکۆلۆ کە شارۆچکەیەکە دەکەوێتە 45 کیلۆمەتر لە بانگۆیی دوورە، بۆ ئەوەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسەی بەرپرسێکی ناوچەکەدا بکەن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ