بڕیاری نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی مانگانە دەركرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بڕیاری نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی مانگانە دەركرا

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی  ڕادەگەیەنێت، كە بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق دۆشاوی تەماتەی دوو مانگ بەیەكەوە دابەش دەكرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەكدا  وردەكاری گۆڕانكاری لە بڕی ماددەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت، كە بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق دۆشاوی تەماتەی دوو مانگ بەیەكەوە دابەش دەكرێت و بڕی بەشی برنجی هاووڵاتیان نیو كیلۆی لێ‌ كەم كراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەكردووە، دۆشاوی تەماتە بۆ ئەم مانگە یەك قوتوی 800 غرامی دەدرێتە هەر هاووڵاتییەك لەبری بەشی سێهەم و چوارەمی خۆراك.

هاوكات نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕوونی كردۆتەوە، بەشی یەکەم و دووەمی بەشەخۆراکی ئەمساڵ دابەشکراوە و لە بەشەخۆراکی سێیەمیش، دەست بە دابەشکردنی ئاردەکەی کراوە و ماددە خۆراکییەکانی دیکەش سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو،بۆ ئەم مانگە گۆڕانکاریی لە بڕی ماددەکاندا کراوە، بۆ برنج لەبری سێ کیلۆ بۆ هەر کەسێک دوو کیلۆ و نیو نێردراوە، دۆشاویش لەبری ئەوەی ٤٠٠ گرامی وەربگرن ٨٠٠ گرام وەردەگرن بۆ هەر کەسێک، ئەو بڕە دۆشاوی دوو مانگە”.

 

هه‌واڵی گرنگ